خه‌ندان ـ
به‌پێی رێنمایی نوێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ر خوێندكارێكی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌وامی به‌یانیان كه ته‌مه‌نی له 16 ساڵ تێپه‌ڕی كردبێت ده‌توانێت له‌ئێواراندا بخوێنێت، بۆیه قوتابی تا نه‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه له خوێندنی به‌یانیان ناگوازرێته‌وه بۆ ئێواران ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش له‌یه‌ك پۆلدا بمێنێته‌وه.
ئیبراهیم ڕه‌زا ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی ئێواران له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م قوتابی و خوێندكارانی خوێندنی رۆژ دوای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك بمێننه‌وه، مافی خوێندنیان هه‌یه له ئێواران به‌مه‌رجێك له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌مه‌نی له 16 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت.
راشیگه‌یاند: قوتابی تا نه‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه له خوێندنی به‌یانیان ناگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكیش له‌سه‌ر یه‌ك له پۆلێكدا بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و خوێندكارانه‌ی دابڕاون، وتیشی: "بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی دوای ته‌مه‌نی 20 ساڵی، بۆ ئاماده‌ییش دوای ته‌مه‌نی 24 ساڵی ده‌توانن له ئێواران بخوێنن".
به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی ئێواران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و قوتابیانه‌ی كه پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌ی ده‌ره‌كی ته‌واو ده‌كه‌ن، بۆیان هه‌یه له خوێندنی ئێواران درێژه به خوێندن بده‌ن، ئه‌و قوتابیانه‌ش كه فه‌رمانبه‌رن به پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌یان، ده‌توانن له خوێندنی ئێواران درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئیبراهیم ڕه‌زا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ر قوتابییه‌كی نێر یان مێ خێزاندار بێت به مه‌رجی پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ده‌توانێ ئاره‌زوومه‌ندانه له ئێواران درێژه به خوێندن بدات.