زۆرترین خوێنراو
 
Loading
هه‌ولێر: باوكێك ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر چوار كوڕی‌ خۆی
AM:11:05:24/09/2012
فۆتۆ: گێتی
خه‌ندان ـ رووداو

له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر باوكێك ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر چوار كوڕی‌ خۆی‌ و پسپۆڕێكی ده‌روونیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌و منداڵانه‌ پێویستیان به‌تیمێكی‌ شاره‌زایه‌ سه‌ر په‌رشتیان بكات، چونكه‌ له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌ تووشی شۆك بوون و ئیدی خه‌ویشیان ئاسایی نابێت.

هه‌فته‌نامه‌ی‌ "رووداو" له‌ژماره‌ 229ی‌ ئه‌مڕۆدا بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ولێر باوكێك ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كردۆته‌ سه‌ر چوار منداڵی‌ خۆی‌، كه‌ له‌ ره‌گه‌زی‌ كوڕن و دوای‌ ئاشكرابوونی‌ كاره‌كه‌ی‌ ئێستا چوار براكه‌ له‌یه‌كێك له‌ خانه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ولێر چاودێری‌ ده‌كرێن.

زه‌یتۆ تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌  هه‌ولێر به‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ "رووداو"ی‌ راگه‌یاند‌ووه‌، توانیویانه‌ ئه‌و منداڵانه‌ بگه‌ڕٍێننه‌وه‌ سه‌ر دۆخی‌ ئاسایی‌ خۆیان.

زه‌یتۆ ئاماده‌نه‌بووه‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌و منداڵانه‌ ئاشكرا بكات‌و راگه‌یاند‌ووه‌، باوك و دایكی‌ ئه‌و چوار منداڵه‌ كوڕه‌ پێشتر لێك جیابوونه‌ته‌وه‌، پاشان باوكه‌كه‌ چه‌ند جارێك ئافره‌تی‌ له‌شفرۆشی‌ هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و له‌به‌رچاوی‌ منداڵه‌كانیدا له‌گه‌ڵیان رایبوارد‌ووه‌.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ روونیشیكردۆته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرابووه‌ كاری‌ خراپه‌ی‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا كرد‌ووه‌، به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و له‌زیندان حوكمدراوه‌.

به‌پێی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌، ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌و باوكه‌ كردو‌ویه‌تی‌ به‌ده‌ستدرێژی‌ سێكسی بۆ سه‌ر مه‌حره‌م ناوزه‌د ده‌كرێت، ئه‌و جۆره‌ ده‌ستدرێژیه‌ له‌عیراقدا سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ دانراوه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 393 و 394ی‌ یاسای‌ سزادانی عیراقی، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته‌ سه‌ر مه‌حره‌می خۆی‌، ئه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی هه‌رد‌وولاش بێت سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه‌، ئه‌گه‌ریش ته‌نیا ته‌حه‌روشی‌ پێبكات ئه‌وه‌ سزاكه‌ی له‌نێوان حه‌وت بۆ 25 ساڵ زیندانیدا ده‌بێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌، د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌، شاره‌زا له‌بواری‌ ده‌روونناسی‌ منداڵان و هه‌رزه‌كاران رایگه‌یاند‌ووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ مه‌حره‌مه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته‌سه‌ر تووشی شۆكی ده‌روونی گه‌وره‌ ده‌بن.

قه‌ره‌چه‌تانی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و چوار منداڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ "رووداو" وتووه‌: ئه‌و منداڵانه‌ ئێستا نه‌ك رقیان له‌ باوكیانه‌، به‌ڵكو رقیان باوك و پیاو و مرۆڤێكه‌، چونكه‌ له‌رووی ده‌روونییه‌وه‌ رووخاون، بۆیه‌ ده‌بێت تیمێكی باش سه‌رپه‌رشتییان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خه‌ویشیان ئاسایی نابێت به‌رده‌وام ده‌ترسێن و خه‌وی‌ ناخۆش ده‌بینن، گۆشه‌گیر ده‌بن و له‌خوێندنیش دواده‌كه‌ون.
ئه‌م بابه‌ته 20524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.