زۆرترین خوێنراو
 
Loading
سلێمانی‌: له‌شه‌قامی پیره‌مێرد گه‌نجێك به‌چه‌قۆ كوژرا
PM:10:42:18/09/2012
خه‌ندان- لاوكۆ عه‌لی 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ئه‌نجامی‌ ده‌مه‌قاڵێی نێوانیان، دوو گه‌نج ده‌بێته‌ شه‌ڕیان، یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ به‌ده‌ستی‌ ئه‌وی‌ تریان كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی له‌ پزیشكی‌ دادوه‌رییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ به‌ خه‌ندان-ی وت: "ئه‌و دوو گه‌نجه‌ به‌شه‌ڕ هاتوون له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ خۆیان و یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ كوژراوه‌".


ئه‌و دوو گه‌نجه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یخانه‌كانی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ به‌شه‌ڕ هاتوون و ناوه‌ڕۆكی‌ كێشه‌كه‌شیان تائیًَستا نه‌زانراوه‌.

گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (ه.ع.ح)یه‌ و له‌دایكبووی‌ ساڵی 1982ه‌، به‌برینداریی له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ تریشیان ئێستا برینداره‌ و له‌ژێر چاودێری ورددایه‌، ناوی‌ (س.س.ع)یه‌ و  له‌دایكبووی‌ ساڵی 1983ه‌ له‌لایه‌ن شۆفێرێك و شاگردێكی‌ ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ كه‌ تیایدا بوون، گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیس كه‌ بۆ خه‌ندان-ی ئاشكرا كرد، كێشه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رایه‌ و ئه‌و دشۆفێره‌ و شاگرده‌كه‌ش كه‌ برینداره‌كه‌یان گه‌یاندۆته‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ راگیراون.
ئه‌م بابه‌ته 6542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.