خه‌ندان-
لە جیهانێکدا کە "ملحد" بوون تێیدا بووە بە شتێکی باو، بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی ئەوروپیدا و لە هەموو کاتێک زیاتر تێیدا بڵاوبووەتەوه، له ساڵی 2005 چه‌ند که‌سێک هەستان بە ئەنجامدانی ئامارێک بۆ ئەم مەبەستە، كه 25 وڵاتیان وەکو نموونە وەرگرتووەو ئامارەکەیان تێدا ئەنجامداوە‌و گریمانە دەکرێت زۆرترین ڕێژەی مولحیدیان تێدابێت. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین ڕێژەی مولحیدیان تێدایە لەسەر ئاینی مەسیحین، بە واتایەکی تر زۆرینەی ئاینی خەڵەکەکانیان مەسیحییە. هەروەها جێگەی ئاماژەپێکردنە لە ئامارەکەدا هیچ وڵاتێکی ئیسلامی تێدا نەهاتووە، لە ڕووی جوگرافیشەوە ئەوروپا لە ئامارەکەدا خاوەنی زۆرترین وڵاتە، واتە لە کۆی 25 وڵاتیان 19 وڵاتیان وڵاتی ئەوروپین.
دەتوانی بۆ زانیاری هاوشێوه سەردانی ئەم سایتە بکەیت:-
http://www.infobarrel.com/The_7_Series_-_7_Atheist_Leaders_of_our_World
هەموو ئامارەکان لەم سایتەوە وەرگیراون:-
http://www.adherents.com/largecom/com_atheist.html
هەروەکو لە پێشەکیدا وتمان ئەم ئامارانە لە ساڵی 2005دا ئەنجام دراوە، بۆیە شتێکی ئاساییە ئامارەکان هەندێکیان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتبێت یاخود ژمارەکان زیاد و کەمی کردبێت، هەروەها ئەو کەسەی ئەم زانیاریانەی لەسەر وڵاتەکان نوسیوە دەڵێت: "مەبەستی من سووکایەتی یاخود لە نرخ کەمکردنەوەی هیچ جۆرە ئاینێک نییە، بەڵکو خۆشم کەسێکی مولحیدم".
25- ئوسترالیا(24-25% ملحد)
لە مانگی شەشی ساڵی 2010دا هەواڵەکان ڕایانگەیاند، کە سەرۆک وەزیرانی تازەهەڵبژێردراوی ئوسترالیا جولیا گیلارد مولحید بووە، کە لەوانەیە ئەمە ببێتە ڕێگە خۆشکردنێک بۆ هەر ئوسترالییەکی تر کە لە بەرگی بێباوەڕی بێتە دەرەوە‌و مولحیدبوونی خۆی ڕابگەیەنێت.
24-نەمسا(18-26% ملحد)
لە تەمووزی 2011دا چیرۆکێکی ناوازەی ئاینی سەبارەت بە نەمسا ئاشکرابوو، ئەویش دەربارەی ئەو پیاوەبوو کە حەزو خولیایەکی شێتانەی هەبووە بۆ پێداگری و دەستبەردارنەبوونی بیروباوەڕە ئاینییەکانی،هەرچەندە ئەو پیاوە لەسەر دینی (پاستافاریان) بووە، بەڵام ئەمە لە نموونەی وڵاتێک ناچێت کە تێیدا ئاین وەکو بابەتێکی گرنگ سەیربکرێت.
23-سویسرا(16-26%ملحد)
لەوانەیە ئەم شێوازە گونجاوتر بێت بۆ سویسرا لەبەرئەوەی سویسرا بە وڵاتی پێکەوەژیانی نەتەوەکان ناسراوە و پێویستە هەڵوێستێکی بێلایەنانەی هەبێت دەربارەی ئاین لە جیاتی ئەوەی بچێتە ململانێ جیهانییەکانەوە.
22-سلوڤاکیا(10-28% ملحد)
لەوانەیە سلۆڤاکیا وەکو یەکێک لە دەوڵەتە پارێزگارییەکان ببینرێت بەهۆی بوونی باڵی ڕاستی نەتەوەییەوە شانبەشانی لەگەڵ کۆماری چیکی دراوسێیدا ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارە ٢٢ە لە لیستەدا.
21-لاتیڤیا(20-29% ملحد)
لاتیڤیا یەکێکە لە دوو هەڕێمەکانی بەڵتیق کە بەشداری دەکات لە دروستکردنی ئەم لیستەدا،بەداخەوە کە لەوانەیە لیتوانیا نەتوانێت بەشدارنەبێت.
20-کەنەدا (19-30% ملحد)
لە کاتێکدا وڵاتانی تر لە ئەمریکای باکور وەکو مەکسیک و ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر مەسیحی ڕاستەقینەن وە ڕێژەی مولحید تێیاندا لە (3-9%) تێپەڕناکات، بەڵام کەنەدای لیبراڵی و ئەو ئاسانی هاتوچۆکردنەی کەهەیەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەوەی کەنەدا نەبێتە بنکەیەکی فراوان و بەربڵاو بۆ بڵاوبوونەوەی بێباوەڕیی.
19-ئیسرائیل (15-37%ملحد)
لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی سەرسوڕمانی هەندێک کەس، بەڵام هەمووی نا بەوەی کە دەوڵەتێکی یەهوودی لە ئیسرائیل بوبێتە هۆی گورزیَکی کوشندە لە ناوەڕاستی خاکی پیرۆز (قودس و فەڵەستین) کە لە ڕووی بیۆگرافییەوە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر دانیشتوانە، لە شارێکی وەکو تەلئەبیبدا کە بە شارێکی کۆزمۆپۆلیتیانی ناسراوە ژمارەی بیرکردنەوە ئازادەکانی تێدا زیاد دەبێت و کۆمەڵگەیەکی کەمتر ئاینپەروەر تێیدا دروستدەبێت.
18-سلۆڤینیا (35-38% ملحد)
لەساڵی 2009دا کاردیناڵی گەورە، سەرزەنشتی سلۆڤینیای کرد بەوەی کە (دوورگەیەکی بێباوەڕە) لەناو ئەوروپادا، بەلای ئەوەوە سلۆڤینیا وادەرناکەوێت کە خاوەنی زۆرترین مولحید بێت.
17-بولغاریا (34-40%ملحد)
مولحیدەکانی بولگاریا هەستان بە پیشاندانی ناڕەزایی و مانگرتن لە پێناو بەدەستهێنانی (فیکری ئیلحادی) بۆ ئەوەی وەکو ئەگەرێکی گونجاو لە سەرژمێریی دانیشتوانیاندا بچەسپیَنرێت.
16-بەلجیکا (42-43%ملحد)
لایەنگرانی کاسۆلیکی بەتایبەت دەناڵێنن بەدەست کەمبوونەوەی ئامادەبوون لە کڵێساکاندا کە بەپێی توێژینەوەیەکی سەربەخۆ دەرکەوتووە لەساڵی 1967دا ڕێژەی کاسۆلیکییەکان %42.9 لە تێکڕای دانیشتوانانی بەلجیکا بووه، بەڵام لە ساڵی 2009دا دابەزیوە بۆ 5%.
15-به‌ریتانیا (31-44% ملحد)
له‌وانه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتی به‌ریتانیا شویَنی له‌دایکبوونی چارلز داروین و ڕیچارد داوکینز بێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئاستێکی به‌رزتر له‌م لیسته‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.
14-هۆڵه‌ندا (39-44% ملحد)
ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چیبکرێت له‌وڵاتێکدا که به‌ئاشکراو ڕێگه‌پێدراو کانه‌بی (جۆرێکه له حه‌شیش) ده‌کێشرێت و نمایشی ئاشکرای سێکسی له پایته‌ختدا پێشکه‌ش ده‌کرێت.
13-هه‌نگاریا (32-46% ملحد)
له‌کاتێکدا واده‌رده‌که‌وێت که هه‌نگاریا خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی مولحیده، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌نگاریا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کارناکات، له‌مانگی پێنجی 2011 ده‌ستورێکی تازه‌یان پێکهێنا که زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر کلتوری مه‌سیحی ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند یاسایه‌کیان بۆ نه‌هیشتنی منداڵ له‌باربردن داڕشتووه.
12-ڕووسیا (24-48%ملحد)
وڵاتێک که ڕۆژێک له ڕۆژان نموونه‌ی وه‌کو ستالین و لینینی هه‌بووبێت ڕێژه‌ی مولحیدی زۆر له‌وه زیاتره که له‌ئاماره‌که‌دا هاتووه .
11-ئه‌ڵمانیا (41-49%ملحد)
کاریگه‌رییه‌کانی ئیلحادبوون له ئه‌ڵمانیادا مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌یله‌سوف (لوردفیک فیورباخ) که کتێبێکی نووسی به‌ناوی (ناوه‌ڕۆکی مه‌سیحیه‌ته‌وه) که ئه‌مه‌ش دواتر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر کارل مارکس.
10-ئیستوانیا(49%ملحد)
له‌وکاته‌ی که ده‌ستکراوه به توێژینه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی مولحید له‌ساڵی 2005 بۆیان ده‌رکه‌وتووه ئیستوانیا ده‌وڵه‌تێکه که‌مترین خه‌ڵک پێیانوایه که ئاین به‌شێکی گرنگه له ژیانیان و ئه‌وانیش ڕێژه‌که‌یان له %14 تێپه‌ڕناکات.
9-کۆریای باشور(30-50% ملحد)
یه‌کێکه له سێ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا که به‌شداریی ده‌کات له پێکهێنانی ئه‌م لیسته‌دا، له‌وانه‌شه له داهاتوودا ڕێژه‌ی مولحید تێیدا داببه‌زێت بۆ %9 به‌هۆی بوونی بنه‌مای پته‌وی مه‌سیحییه‌ت له‌م وڵاته‌دا.
8-فه‌ره‌نسا(43-54% ملحد)
دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وه‌کو وڵاتێکی کاسۆلیکی پۆلێن کراوه، به‌ڵام واده‌رده‌که‌ویَت که فه‌ره‌نسا ناتوانێت پارێزگاریی له‌و ناسناوه بکات، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی کردوویه‌تی ده‌رکه‌وتووه که له 50% فه‌ره‌نسییه‌کان خۆیان به کاسۆلیکی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ته‌نها نیوه‌ی ئه‌و رێژه‌یه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه.
7-فینله‌ندا(28-60%ملحد)
ئه‌و ئاینه‌ی که زۆربه‌ی فینله‌ندییه‌کانی له‌سه‌ره(ئاینی مه‌سیحی ئینجلییه لوترییه)یه ،دواتر دابه‌زینێکی توندی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی بیروبۆچوونه تونده‌که‌یانه‌وه له‌سه‌ر ره‌گه‌زبازی.
6-کۆماری چیک (54-61% ملحد)
وڵاتێکی وه‌کو چیک شتێکی ناداپه‌روه‌رانه‌یه که به‌م ڕێژه‌یه له به‌شی پێشه‌وه‌ی لیسته‌که‌دا هاتووه، به‌تایبه‌تی کاتێک درواسێی وڵاتێکی وه‌کو پۆڵه‌ندایه، که باوه‌ڕێکی پته‌ویان به کاسۆلیک هه‌یه، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت له ساڵی 1415 قه‌شه‌یه‌کی پرۆتستانتی و فه‌یله‌سوف جان هوس به‌هۆی دژوه‌ستاندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی سو‌وتێنرا، بۆیه له‌م ڕۆژانه‌دا نه پرۆتستانتی نه کاسۆلیک وه‌کو جاران نه‌ماوه.
5-ژاپۆن(64-65% ملحد)
ڕۆچوون له‌بیرو باوه‌ڕی ژاپۆنییه‌کان کارێکی قورس و ئاڵۆزه، وا ده‌رده‌که‌وێت که ژاپۆنییه‌کان له‌سه‌ر باوه‌ڕی بودا و شینتۆیزمن، که به‌هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه ده‌وترێت شینبوتسو شوگۆ، به‌ڵام له‌وانه‌یه له هه‌ردووکیان بێزاربووبن.
4-نه‌رویج(31-72% ملحید)
یه‌کێکه له‌و وڵاته ئه‌سکه‌نده‌ناڤییه‌کان و ڕیزبه‌ندی ئه‌وانی گرتووه .
3- دانیمارک(43-80%ملحد)
یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین رێژه‌ی مولحیدی تێدایه،هه‌ر ئه‌وانیش بوون کاریکاتێریان ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانه‌کان کرد و ده‌نگۆیه‌کی زۆری نایه‌وه.
2-ڤێتنام(81% ملحد)
له‌وه ده‌چێت که جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت که پله‌ی دووه‌م بۆ وڵاتێکی وه‌کو ڤێتنام بێت، به‌ڵام که لێیان نزیکده‌بیته‌وه راستی ئه‌م ئاماره‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت. ڤێتنامیه‌کان بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌که له‌سه‌ر باوه‌ڕی کۆمۆ‌نیزم-ن، به‌ڵام باوه‌ڕه‌کانی تری وه‌کو بودایزم وکۆنفیشیۆنیزم و تایۆزم زیاتر وه‌کو کلتورێک سه‌یر ده‌کرێن، نه‌ک وه‌کو باوه‌ر.
1-سوید(46-85%ملحد)
یه‌که‌م وڵاته بۆ مولحیه‌ده‌کان و ڕێژه‌یه‌کی زۆری تێدایه و له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا ببێت به‌یه‌که‌م وڵاتی بێ ئایین.
له ئینگلیزییه‌وه:هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه: www.infobarrel.com