زۆرترین خوێنراو
 
Loading
یه‌كه‌مه‌كانی‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ (خه‌ندان) ده‌دوێن
PM:12:26:16/07/2012
ئه‌نداز، فرمێسك، پاڤێل
خه‌ندان - ئاڤان فارس

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12، دوو كوڕو كچێك توانیان به‌ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز، ببنه‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌می هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌نداز نه‌جات محه‌مه‌د، خوێندكاری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری‌، خه‌ڵكی‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ كۆنمره‌ی‌ 697 پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌ستهێناو له‌ لێدوانێكیدا بۆ (خه‌ندان) وتی‌:" سوپاسی‌ خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م هاوكارم بوون له‌ گه‌یشتن به‌و پله‌و ئاسته‌".

ئه‌نداز سوپاسی‌ دایكی‌ ده‌كات كه‌ زۆر هاوكاری‌ بووه‌ له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانداو وتیشی‌:" ئاواتمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان له‌ بواری‌ پزیشكی‌ بخوێنم‌و خزمه‌ت به‌ ولاَته‌كه‌م بكه‌م".

لایخۆشیه‌وه‌ فرمێسك ساحب له‌ ئاماده‌یی سلێمانی كچان به‌ كۆنمره‌ی 696 له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمدا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: "زۆر دڵخۆش بووم به‌و نمره‌یه‌م كه‌ به‌ده‌ستمهێناوه‌ ئه‌گه‌رچی‌ هیچ خشته‌یه‌كی‌ سه‌عی‌ كردنیشم نه‌بوه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه‌".

به‌هه‌مان شێوه‌ش كچه‌ خوێندكارێك به‌ ناوی غه‌یدا ئازاد یه‌ڵدا گۆرۆ له‌ ئاماده‌یی شه‌قلاوه‌ی نمونه‌یی، به‌ كۆنمره‌ی 696 دووه‌می هه‌رێم بوو.

پاڤێل میرزا عزیز، خوێندكاری‌ شه‌هید فاخیر مێرگه‌سۆری‌ له‌ هه‌ولێر به‌ كۆنمره‌ی 695 بووه‌ سێیه‌می‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ لێدوانێكیدا بۆ (خه‌ندان) سوپاسی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌و خێزانه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ هاوكاری‌ بوون له‌ كاتی‌ خوێندندا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هیواخوازه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ بواری‌ پزیشكیدا بخوێنێت.

دیده‌ن به‌هائه‌دین مه‌حمه‌د له‌ كولێجی‌ سلێمانی‌ نمونه‌یی به‌هه‌مان شێوه‌‌و به‌ هه‌مان كۆنمره‌ی 695، دووه‌می هه‌رێمی كوردستان بوو.
ئه‌م بابه‌ته 15035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.