خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی
كۆمپانیایه‌كی ئاسایش و پارێزگاری ته‌كنه‌لۆژی به‌سته‌رێكی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دروستكردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی ئایا ئیمه‌ڵه‌كه‌ت هاككراوه یان نا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، كۆمپانیای سوسۆری پسپۆڕ له سیستمه‌كانی ئاسایش و پارێزگاری ئهلهكترۆنی بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ترسن ئیمه‌یڵه‌كانیان هاككرابێت، لینكی (http://labs.sucuri.net/?yahooleak) دروستكردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه به‌سته‌ره‌كه مه‌ترسی نییه و به‌كارهێنه‌ر ته‌نها پێویسته ناونیشانی پۆسته ئهلهكترۆنییهكهی بنوسێت و پێویست به نووسینی وشه‌ی نهێنی ناكات، دوای كلیك كردنی ئایكۆنی (CHECK EMAIL) گه‌ڕان ده‌كات له‌ناو لیستی ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی هاككراون و به‌كارهێنه‌ر دڵنیاده‌كاته‌وه به‌وه‌ی ئیمه‌یله‌كه‌ی هاككراوه یان نا.
دوای نووسینی ناونیشانی پۆسته ئه‌له‌كترۆنییه‌كه و كلیك كردنی ئایكۆنی (CHECK EMAIL) دوو ئه‌نجام ده‌رده‌كه‌وێت: یان ئه‌وه‌تا ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی داغڵكراوه "باشه" یان "هاككراوه".
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمه‌یڵی كۆمپانیاكانی تریان هه‌یه ده‌توانن له ئیمه‌یڵه‌كانیان دڵنیاببنه‌وه.