زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت
AM:10:48:07/07/2012
خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌زمونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ته‌واوبووه‌ و ورده‌كاریه‌كانیش له‌لای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ پارێزگاكان خۆیانه‌.

باپیر به‌كر باپیر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌زمونه‌كان به‌ خه‌ندانی‌ رایگه‌یاند: راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ته‌واو بووه‌ و وورده‌كاری‌ ئه‌نجامه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پارێزگاكان.

وتیشی‌: "دوێنێ هه‌ینی‌ 6ی ته‌موز، ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مرۆ 7ی ته‌موز هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌ره‌كان".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، خوێندكاران ده‌توانن له‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندگاكانی‌ خۆیان ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ (خه‌ندان) په‌یوه‌ندی‌ به‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر كرد و رایانگه‌یاندن كه‌ پاش كه‌مێكی‌ دیكه‌ ورده‌كاری‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ راده‌گه‌یه‌نن.


خه‌ندان به‌دواداچونی زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌

ئه‌م بابه‌ته 31510 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.