زۆرترین خوێنراو
 
Loading
هاوه‌ڵی‌ شاجوانی كوردستان ببینه‌
PM:09:07:03/07/2012
فۆتۆكان: ره‌وه‌ند جه‌واد
خه‌ندان - ئاڤان فارس

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا شاجوانی‌ كوردستان دیاری‌ كرا، یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی‌ پێشبڕكێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانییه‌ وه‌ك هاوه‌ڵی‌ شاجوان دیاری‌ كرا.

ئه‌ڤین ره‌ئوف كه‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانیه‌، ته‌مه‌نی‌ 23 ساڵه‌ و باڵای‌ 168سانتیمه‌تره‌ و كێشی‌ 54 كیلۆگرامه‌ بوو به‌ هاوه‌ڵی‌ شاجوان.

له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ خه‌ندان، ئه‌ڤین خۆشحاڵی‌ به‌به‌شداریكردنی‌ له‌ كێبڕكێكه‌ ده‌ربڕی‌ و داواكاریشه‌ كچان به‌شداری‌ ئه‌و كێبڕكێیه‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ شێنێ‌ عه‌زیز كه‌ بووه‌ شاجوانی‌ كوردستان شایه‌نی‌ ئه‌وه‌ بوو ببێته‌ شاجوان، وتیشی‌: " شێنێ‌ مۆڵكی‌ هه‌موو كوردستانه‌، هیوادارم دوور له‌ ده‌مارگیری‌ شارچێتی‌ شانازی‌ پێوه‌ بكه‌ین".

ئه‌ڤین داواش له‌ دایكان و باوكان ده‌كات رێگه‌ به‌ كچه‌كانیان بده‌ن به‌شداری‌ ئه‌و كێبڕكێیه‌ بكه‌ن، چونكه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو ناشیرینیه‌ك و پرۆسه‌یه‌كی‌ شارستانێتییه‌، ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هاوڕێكانی‌ هانیانداوه‌ به‌شداری‌ ئه‌و كێبڕكێیه‌ بكات.

دوای مانگێك له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان، له‌ لایه‌ن فیستڤاڵی هه‌لا ئه‌ربیل، دواجار كاتژمێر 12ی شه‌وی‌ (28/29ی حوزه‌یرانی 2012) له‌ هۆتێل رۆتانای‌ شاری‌ هه‌ولێر شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

شێنێ ئاكۆی‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی شاری رانیه‌یه‌، تاجی شاجوانی كوردستانی كرایه‌سه‌ر و چه‌ندین خه‌ڵاتی گرانبه‌های پێ به‌خشرا كه‌ یه‌كێكیان تاقمێكی ئه‌ڵماس بوو.




ئه‌م بابه‌ته 33382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.