كه‌مال مه‌زهه‌ر، مێژوونووسی كورد
خه‌ندان- ئاڤان فارس
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا زانا و مێژوونوسی ناوداری كورد د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌رووداوێكدا باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت، به‌خێرایی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، به وته‌ی یه‌كێك له هاوه‌ڵه نزیكه‌كانی، له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی د.كه‌مال روو له‌باشییه و نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه.
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر پاش ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌كه‌وێت و سه‌ری زیانی پێده‌گات، باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی ژین له‌شاری هه‌ولێر، له‌وباره‌یه‌وه، عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه هاوڕێی نزیكی د.كه‌مال مه‌زهه‌ر، وتی: "د.كه‌مال ئێستا ته‌ندروستی روو له‌باشییه و له ماڵه‌كه‌ی خۆی پشوو ده‌دات".
د.كه‌مال مێژوونووسێكی گه‌وره‌ی كورده، چه‌ندین كتێبی له‌باره‌ی مێژووی كورد و كوردستان هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزڵینان و مه‌دالیایه، دواین جار له 31ی ئازار له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح مه‌دالیای داهێنانی پێبه‌خشرا.
د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ساڵی 1937 له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واوكردووه و ساڵی 1959 كۆلێژی مامۆستایانی بالا- به‌شی مێژووی ته‌واوكردووه‌و به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه، پاشان سه‌ردانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشووی كردووه‌و چووه‌ته په‌یمانگه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی (ئه‌كادیمیای زانسته سۆڤێتییه‌كان)و بواری مێژووی هاوچه‌رخی هه‌ڵبژاردووه، ساڵی 1963 دكتۆرای پێبه‌خشراوه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی (كوردستان له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی 1914-1918)، دوای ئه‌وه‌ش جارێكی تر په‌یوه‌ندیی به‌هه‌مان په‌یمانگا‌وه كردووه‌و ساڵی 1969 بڕوانامه‌ی دكتۆرای ناوكی له‌زانستی (D.S.C)ی به‌ده‌ستهێناوه به‌وپێیه‌ش بووه یه‌كه‌مین خوێندكار كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌و بڕوانامه نێوده‌وڵه‌تییه وه‌ربگرێت.
ساڵی 1970 بووه به مامۆستا له‌به‌شی مێژووی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غداو ساڵانی 1971-1975 پۆستی سكرتێری گشتی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی كاروباری زانستی وه‌رگرتووه.