فۆتۆ: ئه‌رشیف
خه‌ندان –
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هیچ پلانێك له‌ئارادا نییه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزی وشكانی عیراقه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ندان نێردراوه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌وترێت هێزی پێشمه‌رگه له ره‌وشی ئه‌منی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بێ به‌شكراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردو له هه‌ندێ له میدیاكانه‌وه ، هه‌واڵێك له سه‌ر زاری فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن (عه‌لی غه‌یدان) فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه گوایا ناوبراوباسی له ئاماده‌كردنی پلانێك سه‌باره‌ت به‌كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كرده‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه هاوكات ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمه، هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایا، هێزی پێشمه‌رگه له‌ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بێ به‌شكراوه
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردو له هه‌ندێ له میدیاكانه‌وه ، هه‌واڵێك له سه‌ر زاری فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن (عه‌لی غه‌یدان) فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه گوایا ناوبراوباسی له ئاماده‌كردنی پلانێك سه‌باره‌ت به‌كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كرده‌وه ،به‌گوێره‌ی پلانه‌كه ته‌نها فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و به‌رپرسیارده‌بێت له‌ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، له‌بری سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عیراق‌و هێزی پێشمه‌رگه،لای خۆمانه‌وه له‌وه‌زاره‌تی پَیشمه‌رگه به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كرده‌وه ده‌ركه‌وت به هیچ شێوه‌ێك ئه‌م هه‌واڵه راست نییه.تا ئێستا هیچ فه‌رمانی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كارله سه‌ر لێدوان و بۆچوونی لایه‌نی سیاسی و تێروانینی تاكه‌كه‌سی ناكات به‌ڵكو كار به یاسا ده‌كات ،ده‌ستور و رێكه‌وتننامه‌كانی نێوانمان ده‌بنه پێوه‌ر بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له عێراقی فیدراڵ، هاوكات هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نی سیاسی كه لێدوانی له‌و شێوه‌یه بدات ته‌نیا بۆ راكێشانی میدیاكانه‌و هه‌ندێجاریش ئه‌و لێدوانانه ئاراسته‌ێكی دیكه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ ئاگاداری هه‌مو لایه‌كیش له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 دا بڕیار درا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ش، لیژنه‌ی وه‌زارییه، ئه‌م لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه به ده‌ووری جارێك كۆده‌بنه‌وه و لیژنه‌كه‌ی تریش لیژنه‌ی كاری باڵایه، ئه‌م لیژنه‌یه پێكهاتووه له لیوا (جه‌بار یاوه‌ر) (فه‌ریق شیروان) له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن علی غێدان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و به‌رێوبه‌ری گشتی پۆلیسی فیدراڵی حكومه‌تی عێراق(فه‌ریق روكن حسین عوادی)، جگه له‌وه‌ی كه لێپسراوی هامه‌هانگی نێوان عێراق – ئه‌مه‌ریكای تێدایه، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش بۆ شاره‌كانی دیاله‌و موسڵ و كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه ناوه‌ندی هامه‌هه‌نگی هه‌یه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق و ئه‌مه‌ریكاله‌و ناوچانه‌ی كه پێكدێن له بازگه‌ی هاوبه‌شی و هێزی هاوبه‌شی و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و ده‌وریاتی سه‌ربازی به‌رده‌وامی هاوبه‌ش.
جه‌باریاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم