فۆتۆ: هۆگر كه‌مال
خه‌ندان- هۆگر كه‌مال
ئه‌مڕۆ 20ی حوزه‌یران، له‌هۆڵی ته‌وار، كۆنفرانسی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان ئه‌نجامدرا و تیایدا سه‌رۆك‌و جێگر‌و كارگێڕانی لقه‌كه هه‌ڵبژێردران، ئه‌ندامێكی ژنیش ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ستافه هه‌ڵبژێردراوه‌دا، ته‌نها ژنێكیشی تێدانه‌بوو.
مامۆستا كه‌ژاڵ عه‌لی، له‌لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م بۆ خه‌ندان وتی: "پیرۆزبایی له ستافی نوێی پیاوان ده‌كه‌م، كه ئه‌مه ده‌گێڕمه‌وه بۆ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان لیستی لایه‌نه سیاسیه‌كان كرابوو له كۆنگره‌دا، كه هه‌ر حزبه و نوێنه‌ری خۆی نارد، بۆیه بوو به حزبی‌و ژنیان په‌راوێز خست".
وتیشی "حزبه‌كه‌ی خۆشم ئێمه‌ی سه‌رپشك كرد بۆ خۆ كاندیدكردن، به‌ڵام ئێمه حه‌زمانكرد پیاوێك بچێته پێشه‌وه و دیفاع له‌هه‌موو مامۆستایان بكات، چونكه هه‌ندێجار كێشه بۆ ژنان دروست ده‌بێت".
مامۆستا دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان، سه‌باره‌ت به نه‌بونی ژن له ستافه‌كه‌یاندا وتی: "زۆرینه‌ی توێژی مامۆستایان له ژنانن، به‌ڵام نه‌بوونی ژن له‌ستافه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كه، چونكه له‌و كاته‌دا لایه‌نه‌كان زیاتر له‌كاندیدكردندا گرنگیان داوه به‌پیاوان نه‌ك به‌ژنان".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنیان به رێككه‌وتن، دڵشاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "پێموابێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لایه‌نه‌كان گونجاوتربوو، وه‌ك له‌وه‌ی له‌ده‌نگدانێكدا دیاری بكرایه، چونكه دیموكراتیه‌ت له‌وه‌دایه فره‌لایه‌نه بێت".
وتیشی "به‌ڵنیش ده‌ده‌م ئه‌م رێكه‌وتنه تا ئێره بێت‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی حزبایه‌تی نه‌یه‌ته ناو حه‌وشه‌ی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان، هه‌تا تواناشم هه‌بێت له‌خزمه‌تی ئه‌و توێژه‌دا ده‌بین".
مامۆستا جه‌زا عه‌لی ئه‌ندامی كۆنفرانس و له لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م وتی: "كۆنفرانسه‌كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زۆری تێدابوو، هه‌ر له نه‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی دارایی ستافی پێشوو، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامان به‌هه‌ڵه و چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تر".
سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌دام، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و رێككه‌وتنه تا ئێره‌بێ‌و به‌س، بۆیه داواكارم ستافه تازه‌كه هه‌وڵبدات دوور بكه‌ونه‌وه له رێككه‌وتنی حزبایه‌تی‌و له‌سه‌ر كاره باشه‌كان رێكبكه‌ون‌و له‌سه‌ر كاره‌خراپه‌كانیش به‌شه‌ڕ بێن به مانا دیموكراسیه‌كه‌ی".
له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا له‌كۆی 104 ئه‌ندام، 84 ئه‌ندام به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد‌و هه‌ریه‌ك له "دڵشاد مه‌جید له لیستی كوردستانی وه‌ك سه‌رۆك‌و، سه‌نگه‌ر فایه‌ق له‌لیستی سه‌رده‌م وه‌ك جێگر" ده‌ستنیشان كران، هه‌ریه‌ك له‌مامۆستایان "مسته‌فا باپیر له‌لیستی كۆمه‌ڵ، تۆفیق كه‌ریم له‌لیستی كوردستانی، شوان عه‌لی له لیستی كوردستانی، هێرش ره‌وف له لیستی كوردستانی، عه‌بدولخالق ئیبراهیم له‌لیستی یه‌كگرتوو، ئومێد ئه‌مین له‌لیستی كوردستانی، نه‌وشیروان حه‌مه‌غه‌ریب له‌لیستی سه‌ربه‌خۆ"، وه‌ك كارگێڕ هه‌ڵبژێردران، هه‌ریه‌ك له "سامان مه‌حمود و جه‌لال مه‌حمود عوسمان له لیستی كوردستانی"، وه‌ك دوو یه‌ده‌گ ده‌ستنیشان كران.