زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بڕی 480 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 9 و 10 زیاد ده‌كرێت
PM:08:01:10/06/2012
خه‌ندان - رێناس عه‌لی

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی خراپی باری گوزه‌رانیانه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌ كه‌ 480 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ (9 و 10) زیادبكرێت.

دلێر محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌ لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ساڵی 2012، بڕی 480 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ (9 و 10) زیاد بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌، ئه‌وكاته‌ به‌ته‌واوی ده‌زانرێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاد ده‌كرێت یان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.

هاوكات ناوبرا هۆكاری زیادكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شی بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ (9 و 10) بۆ كه‌می مووچه‌كانیان و وتی: "موچه‌كانیان به‌گوێره‌ی پێویست نییه‌ و له‌گه‌ڵ بازاڕی ئه‌مڕۆشدا یه‌كناگرێته‌وه‌".

تائێستا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی (9 و 10) بدرێت، ئه‌وا قه‌ره‌بووی چه‌ند مانگی رابردووش ده‌كرێنه‌وه‌ و زیاده‌ی مووچه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.


ئه‌م بابه‌ته 11994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.