زۆرترین خوێنراو
 
Loading
دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردوونی‌ ناوازه‌ له‌ سلێمانی‌ و ناوچه‌ی‌ ئامێدی‌ رووده‌دات
PM:09:40:07/06/2012
خه‌ندان – توانا عه‌لی‌ – ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی‌

ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردوونی‌ ناوازه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی‌ قه‌ڵاچوالان و چوارتا و قه‌زای‌ ئامێدی‌ روویدا و دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ تووشی‌ سه‌رسوڕمان كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاسایش تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: دانیشتوانی‌ قه‌ڵاچوالان و چوارتا دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردوونی‌ ناوازه‌یان بینیوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌یاندا.

به‌وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان "سه‌عات 9ی‌ ئه‌مشه‌و رووناكییه‌ك له‌ شێوه‌ی‌ لایتی‌ سه‌یاره‌ هاتووه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ یه‌كێك له‌ ده‌شتاییه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و زیاتر له‌ دوو دۆنم زه‌وی‌ رووناككردووه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئاسایش ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دواتر رووناكییه‌كه‌ بووه‌ به‌ گێژه‌ڵوكه‌ و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك لولی‌ خواردووه‌ و بووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ و شێوه‌ی‌ بازنه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ دروستكردووه‌ دواتر بووه‌ به‌ خۆڵێكی‌ سپی‌ و له‌ شێوه‌ی‌ ته‌مدا به‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌".
تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌شێكی‌ كه‌می‌ ئه‌و ته‌مه‌ له‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌دا ماوه‌ و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.

دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ له‌رێگه‌دا هاتوچۆیان كردووه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ نه‌وه‌ك رووداوێكی‌ نائاسایی بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ بۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان كه‌ دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردوونییه‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر ئه‌مشه‌و هه‌مان دیارده‌ له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ روویدا و هه‌مان رووناكی‌ چیای‌ مه‌تین و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ قه‌زاكه‌ی‌ رووناككرده‌وه‌.

په‌یامنێرمان له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ دیارده‌كه‌ هاوشێوه‌ی‌ دیارده‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ بۆردوومانكردنی‌ ناوچه‌كه‌ له‌لاین سوپای‌ توركیاوه‌، دیارده‌كه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی‌ لای‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌.
ئه‌م بابه‌ته 16971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.