زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی مانگرتن راده‌گه‌یه‌نن
AM:10:31:03/06/2012
ژمارەیەک ئەندازیار لەکاتی گردبوونەوەی نارەزاییدا- فۆتۆ: روناکی پرێس
خه‌ندان ـ
له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ پێنجی ئه‌م مانگه‌وه‌ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستان مانگرتن راده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ش به‌هۆی كۆتایی هاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان دانابوو بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به‌رێژه‌ی سه‌دا 50 و ده‌رماڵه‌ی ترسناكی به‌ رێژه‌ی سه‌دا سه‌د.

له‌به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "خه‌ندان" نێردراوه‌، ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن: "دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی یاداشتێكمان پێشكه‌ش به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌مان بۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی سێ‌ مانگ به‌سه‌ر یاداشته‌كه‌دا تائێستا داواكارییه‌كانیان بۆ  جێبه‌جێ‌ نه‌كردوین".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ چیدی چاوه‌ڕێ ناكه‌ن و بریاریانداوه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 5/6/2012 مانبگرن و داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵیش ده‌كه‌ن ئاماده‌بن و ده‌وری خۆیان ببینن.

له‌باره‌ی داواكارییه‌كانه‌وه‌ به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "دابین كردنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به‌رێژه‌ی 50%  و ده‌رماڵه‌ی ترسناكی به‌ڕێژه‌ی 100%  وه‌ك پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵن، دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ كشتوكاڵیانه‌ی كه‌خوێندنیان ته‌واو كردوه‌ و دانه‌مه‌زراون، دابین كردنی زه‌وی نیشته‌جێ‌، هه‌ژماركردنی خزمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی، پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی كشتوكاڵ له‌زانكۆكانی كوردستان دابخرێن چونكه‌ ساڵ به‌ساڵ قه‌یرانی زیاتر دروست ده‌بێ‌، پێداچونه‌وه‌ و رێكخستنی سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی، چونكه‌ بێ‌ سه‌رو به‌ری و نادادیه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌دابین كردنی ده‌رماڵه‌دا، دانانی یاسایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن".
ئه‌م بابه‌ته 1425 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.