نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
خه‌ندان –
ئه‌مڕۆ 26ی ئایاری 2012، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: گۆڕان له‌ئێستادا به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسی ده‌كات و گوێ بۆ دیدی جیاوازی لایه‌نه‌كانی نێو ململانێكان ده‌گرێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و خۆی نابه‌ستێته‌وه به‌هیچ لایه‌ن و میحوه‌رێكی ململانێ ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م باژێڕوانه‌كان و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شار و قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆیەتی و جگە لەو پرۆژە سیاسییە هاوبەشەی کە لە گەڵ دو لایەنەکەی تری ئۆپۆزیسیۆن هەیەتی هیچ ئیلتزامێکی سیاسی نارۆشن نایبەستێتەوە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی و ناوەکییەوە.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بە قەیرانی سیاسی عێراقەوە، رونیکردەوە: هەرچەندە نوێنەرایەتی کوردستان لە هەرێم و نوێنەرایەتی کوردستان لە بەغدا پێویستە بۆ یەک ئامانجی هاوبەش کاربکەن کە بەرگریکردنە لە بەرژەوندیەکانی گەلی کوردستان، بەڵام پێویستە ئەرک و سروشتی کاری ئەو دو نوێنەرایەتییە لەیەک جیابکرێنەوە، چونکە دەبێ شوێنی راستەقیەنی ململانێی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق دامودەزگا دەستوریەکانی حکومەتی ئیتحادی بێت، وەک ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار، هەیئەی ئەرکان، وەزارەتەکان، دامەزراوە و هەیئە ئیتحادیەکان کە هەمویان نوێنەری گەلی کوردساتانیان تێدایە و بە ئیستحقاقی نیشتمانی گەلی کوردستان لەو شوێنانەدان نەک بە نوێنەرایەتی خۆیان و حیزبەکانیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سبه‌ی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،نه‌وشیروان مسته‌فا راشیگه‌یاندووه: بۆ رێکخستنی ئەو پەیوەندییەش ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆن بەگشتی پێشنیازی دامەزراندنی دەستەیەکی نیشتمانیمان کردوە، کە وەزیفەکەی بریتی دەبێت لە بەنیشتمانیکردنی دانوستان و ململانێ لەگەڵ بەغدا.
سەبارەت بە پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان و لایەنە عێراقی و دەرەکیەکان کە لە ماوەی پێشودا سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردوە، نەوشیروان مستەفا رونیکردەوە: بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و گوێ بۆ دیدی جیاوازی لایەنەکانی ململانێ دەگرێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەڵام هیچ ئیلتزامێک، بەدەر لە بەرژوەندی گەلی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان نابەستێتەوە بە هیچ لایەن و میحوەرێکی ململانێی ناوەکی و دەرەکییەوە، تەئکیدی لەوەش کردەوە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆیەتی و جگە لەو پرۆژە سیاسییە هاوبەشەی کە لەگەڵ دوو لایەنەکەی تری ئۆپۆزیسیۆن هەیەتی هیچ ئیلتزامێکی سیاسی ناڕۆشن نایبەستێتەوە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی و ناوەکییەوە.
له‌ماوه‌ی رابردوودا نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند كۆبوونه‌وه و دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقی و كوردستانییه‌كان ئه‌نجام داوه، له‌كاتێكدا ئه‌و لایه‌نانه به‌شدارن له قه‌یرانی سیاسی عیراقدا.