موسڵ: به‌رپرسی‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ داعش كوژرا

خه‌ندان ـ سه‌عید محه‌مه‌د

به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ شاری‌ موسڵ له‌ لایه‌ن رێكخراوی‌ تیرۆستی‌ داعش، شه‌وی‌ رابردوو نمایشێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ لای‌ چه‌پی‌ شاری‌ موسڵ ئه‌نجامدرا، له‌كاتی‌ نمایشه‌كه‌ش فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی‌ بۆردوومانی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان كرد له‌ ئه‌نجامدا گه‌وره‌تیرۆستێك به‌ناوی‌ (ویسام محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) كه‌ به‌رپرسی‌ پۆلیسی‌ گشتی‌ داعش بوو له‌ موسڵ كوژرا.

غه‌یاس سورچی‌، وته‌بێژی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ له‌ موسڵ، تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "چه‌كدارانی‌ داعش به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ موسڵ و ده‌وره‌به‌ری‌ شه‌وی رابردوو نمایشێكی‌ سه‌ربازیان له‌ موسڵ ئه‌نجامدا، له‌و كاته‌شدا فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان بۆردوومانی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان كرد".

وتیشی‌: "له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردوومانه‌كه‌ به‌رپرسی‌ پۆلیسی‌ گشتی‌ داعش له‌ موسڵ به‌ناوی‌ (ویسام محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) كوژرا كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسی‌ گشتی‌ مه‌له‌فی‌ زیندانیه‌كانی‌ موسڵ بوو، هه‌روه‌ها ناوبراو پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ گوانتانامۆ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌ستگیر كرا بوو".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "جگه‌ له‌وه‌ 12 تیرۆستی‌ تریش كوژران و به‌ده‌یان چه‌كداری‌ تریشیان لێ بریندار بوون".

هــ. ر


ئه‌م بابه‌ته 1005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM