خه‌ندان –
بڕیاره له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا له‌رۆژی 1ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، په‌یجی "من یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م" له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌قی په‌یامێكی نه‌وشیروان موسته‌فا بڵاوبكاته‌وه كه ئاڕاسته‌ی گه‌نجانی یه‌كێتی و گه‌نجانی فه‌یسبووكی كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لهپهیجهكهدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و یادی دامه‌زراندی ئۆرگانی گه‌نجانی یه‌كێتی له فه‌یسبووك و له‌سه‌ر داوای گه‌نجانی یه‌كێتی له "من یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م" نه‌وشیروان موسته‌فا په‌یامه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی گه‌نجانی یه‌كێتی و ئه‌و گه‌نجانه كردووه كه كاری سیاسی و حزبی ئه‌كه‌ن له فه‌یسبووك.
هاوكات په‌یجه‌كه ئه‌و په‌یامه به "هه‌نگاوێكی باش" وه‌سف ده‌كات له‌به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان