زۆرترین خوێنراو
 
Loading
جوانترین ژنی‌ جیهانه‌
PM:12:57:27/04/2012
خه‌ندان – ئیلاف
به‌پێی‌ گۆڤارێكی‌ ئه‌مریكی، خانمه‌ گۆرانیبیژی‌ ئه‌مریكی بیۆنسی‌ نۆلز له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ 10 جوانترین ژنی‌ جیهاندایه‌.

گۆڤاری‌ "people"ی‌ ئه‌مریكی نازناوی‌ جوانترین ژنی‌ جیهانی‌ ئه‌مساڵی‌ به‌خشییه‌ بیۆنسی‌ نۆڵز گۆرانیبێژی‌ ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ‌.

گۆڤاره‌كه‌ ساڵانه‌ لیستێك به‌ ناوی‌ 10 جوانترین ژنی‌ جیهان ئاماده‌كات و له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ئه‌و لیسته‌دا خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ كۆلۆمبی‌ سۆفیا ڤێرغارای‌ ته‌مه‌ن 39 ساڵ‌ هات و پله‌ی‌ سێیه‌می‌ لیسته‌كه‌ش به‌ نسیبی‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ باشووری‌ ئه‌فریقا چارلز سیرۆنی‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵ‌ بوو.

گۆڤاره‌كه‌ هۆكاری‌ دیاریكردنی‌ بیۆنسی‌ به‌ جوانترین ژنی‌ جیهان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ژیانیدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و توانیویه‌تی‌ 16 جار خه‌ڵاتی‌ گرامی‌ به‌ده‌ست بێنێت.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ رابردوودا بیۆنسی‌ بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ دایك، له‌وباره‌وه‌ بیۆنسی‌ ده‌ڵێت: "هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا جوانترم به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵێكم بووه‌".

له‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ لیستی‌ جوانترین ژنانی‌ جیهاندا خانمه‌ ئه‌كته‌ری‌ به‌ریتانی‌ لیلی‌ كۆلینزی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵ‌ هات و پله‌ی‌ پێنجه‌میش درایه‌ خانمی‌ ئه‌كته‌ری‌ ئه‌مریكی مادلین ستۆی‌ ته‌مه‌ن 53 ساڵ‌ كه‌ به‌ته‌مه‌نترین خانمه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا.

خانمه‌ ئه‌كته‌ری‌ ئه‌مریكی كرستینا هندریكسی‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵ‌ پله‌ی‌ شه‌شه‌م و میشێل ویلیامزی‌ هاوڵاتی‌ ته‌مه‌ن 31 ساڵ‌ پله‌ی‌ حه‌وته‌می‌ به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ریه‌ك له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ری‌ ئه‌مریكی باول باتون و خانمه‌ گۆرانیبێژی‌ ئه‌مریكی‌ میرندا لامبرت له‌ پله‌ی‌ هه‌شته‌م و نۆیه‌می‌ لیسته‌كه‌دان.
به‌گوێره‌ی‌ گۆڤاره‌كه‌ شاژنه‌ كاسرین خێزانی‌ شازاده‌ ویلیام ده‌یه‌مین جوانترین ژنی‌ جیهانه‌.










ئه‌م بابه‌ته 16480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.