زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌پڕ تووشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن
PM:11:37:15/04/2012
خه‌ندان – ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

پسپۆڕێكی‌ بواری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ ئاشكرای‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ كاتی‌ كاركردندا و له‌ پڕ تووشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن، پێویسته‌ شله‌مه‌نی‌ بخۆنه‌وه‌.

ئه‌ندریاس شتراوبه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بۆ خۆپاراستن له‌ سه‌رئێشه‌ له‌ شاری‌ میونیخ رایگه‌یاند كه‌ كاتێك مرۆڤ سه‌رقاڵی‌ كاركردن ده‌بێت له‌بیری‌ ده‌چێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ پێویست بخوات، جه‌سته‌ی‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ده‌ستده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ تووشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بێت.

ئه‌ندریاس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئازاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت و ژنانیش زیاتر له‌ پیاوان تووشی‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌رئێشه‌یه‌ ده‌بن.

سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بۆ خۆپاراستن له‌ سه‌رئێشه‌ پێشنیاری‌ كرد له‌و كاتانه‌دا په‌ناببرێته‌به‌ر خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو و چا و ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر شه‌كریان تێدا نییه‌.

هه‌روه‌ك ئامۆژگاریشمان ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ سێ‌ كوپ قاوه‌ زیاتر نه‌خۆینه‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ زۆر له‌ كافیین ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ سه‌رئێشه‌ و قاوه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌.
ئه‌م بابه‌ته 7490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.