زۆرترین خوێنراو
 
Loading
به‌س نه‌تۆپم، خۆم كاندید ده‌كه‌م
PM:11:10:11/04/2012
عومه‌ر كڵۆڵ‌ سكرتێری‌ گروپی‌ كه‌رگه‌لی‌ كوردستان، فۆتۆ: هۆگر كه‌مال
خه‌ندان- هۆگر كه‌مال

بڕیاره‌ عومه‌ر كڵۆڵ‌ سكرتێری‌ گشتی‌ گروپی‌ كه‌رگه‌لی‌ كوردستان خۆی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كاندید بكات.

عومه‌ر كڵۆڵ‌ سكرتێری‌ گروپی‌ كه‌رگه‌لی‌ كوردستان بۆ "خه‌ندان" رایگه‌یاند: بڕیارمداوه‌ به‌س نه‌تۆپم، خۆم كاندید بكه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و یه‌كێكبم له‌وانه‌ی‌ به‌جووته‌ ئه‌یسه‌لمێنم چه‌نده‌ كه‌رم‌و چه‌نده‌ كه‌رم زۆره‌.

كڵۆڵ‌ وتی‌: "دڵنیام ئه‌وانه‌ی‌ بێزارن له‌و لایه‌نانه‌ی‌ ئێستا ده‌نگ به‌ من ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌به‌ر ناڕێكی‌ به‌شه‌ر بڕیارمدا ببم به‌كه‌ر"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئاژه‌ڵ‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌ر هیچ له‌مرۆڤ ناكات.

وتیشی‌: "زۆرجار ئسلامییه‌كان پێم ده‌ڵێن كه‌ر ده‌په‌رستێت، ئه‌وه‌ هیچ وانییه‌ ‌و 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ش ده‌چم بۆ عه‌مره‌، چونكه‌ هه‌موومان عه‌بدی‌ خواین به‌كه‌ریشه‌وه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌عه‌مره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، په‌یكه‌ری‌ كه‌ره‌ له‌ق له‌ پاركی‌ ئازادی‌ داده‌نێت ‌و ئێستا شوێنیشی‌ بۆ وه‌رگرتووه‌.
ئه‌م بابه‌ته 15115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.