زۆرترین خوێنراو
 
Loading
زانیاری له‌باره‌ی کۆشکی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی لە هەولێر
AM:11:12:11/04/2012
فۆتۆ: ره‌هێڵ سه‌مه‌د
خه‌ندان –
له‌به‌دواداچونێكی خه‌ندان بۆ بینایه‌كی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری هه‌ولێر دروستكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، ده‌رده‌كه‌وێت به‌گشتی به‌و بینایه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێی ده‌وترێت "كۆشكی سپی یه‌كێتی".

كۆشكی سپی یه‌كێتی له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك دروستكراوه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كاری تێداده‌كرێت و ئێستاش له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌وێ ده‌بێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه‌ دروستكراوه‌.

كۆشكه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری (1500) مه‌تر دوجا دروستكراوه‌ و شێوازی دیزانینه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی باره‌گا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروستكراوه‌ و گه‌وره‌ترین هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت و به‌گشتی له‌ پێنج نهۆم پێكهاتووه‌ و قوببه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌یه‌كی شایسته‌ به‌گه‌وره‌یی بیناكه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌خه‌ندان گه‌یشتوون، پێده‌چێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌شێكی گرنگی بیناكه‌ بكرێته‌وه‌ و به‌گشتی پێده‌چێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت.







سود له‌ زانیارییه‌كانی په‌یجی (من یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانم) وه‌رگیراوه‌

ئه‌م بابه‌ته 16960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.