زۆرترین خوێنراو
 
Loading
له‌ میسر "سایته‌ سێكسیه‌كان" قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن
PM:10:15:01/04/2012
فۆتۆ: گوگڵ‌
خه‌ندان -
دادگای ئیداری میسر بۆ جاری دووه‌م بڕیارێكی دادوه‌ری نوێی ده‌ركرد كه‌ دكتۆر كه‌مال جه‌نزوری، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رۆكی ده‌زگای نیشتمانی بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان پابه‌ندده‌كات كه‌ بڕیارێك ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو "سایته‌ سێكسییه‌كان" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته‌دا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی (ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابیع)ی میسر، بڕیاره‌كه‌ دوای سكاڵایه‌كی پارێزه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئیبراهیم هاتووه‌ و دادگا ئاماژه‌یكردووه‌ به‌ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه‌ به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای میسری به‌ سروشت كۆمه‌ڵگایه‌كی دینداره‌ و ڕوونیكردۆته‌وه‌ بۆ پاراستنی دابونه‌ریت و ڕه‌وشتی گشتی و خێزان و گه‌نجانی میسری و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌ كۆمه‌ڵگادا بڕیاره‌كه‌ی ده‌رچوواندوه‌، و جه‌ختیكردۆته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و سایتانه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ میسر دابخرێن.

ڕاوێژكار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئۆفیسی هونه‌ری دادگاكانی ئیداری میسر، جه‌ختیكردۆته‌وه‌ مادده‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستووری و یاساكان، كۆمه‌ڵگای میسری و بوون و دابونه‌ریته‌ چه‌سپاوه‌كانی ده‌پارێزێت و ئه‌م فه‌رمانه‌ پێشێلكردنی ئازادی و مافه‌ گشتییه‌كان نییه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ئازادی و مافی ڕه‌ها نین و سایته‌ سێكسییه‌كان كۆمه‌ڵگا ده‌ڕوخێنن و خراپه‌كاری له‌ كۆمه‌ڵگای میسردا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

جێی باسه‌ یونس زه‌كی مه‌خیون، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌ پارتی نوری سه‌له‌فی، پێشتر داوایكردبوو "سایته‌ سێكسییه‌كان" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌میسر سانسۆر بكرێن و یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه‌ كه‌ به‌وپێیه‌ سزای توند بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتدا كه‌ ڕێگاده‌دات ئه‌و سایتانه‌ بكرێنه‌وه‌، و له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2009 دا دادگای ئیداری میسر بڕیاریدا كه‌ "سایته‌ سێكسیه‌كان" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌میسر قه‌ده‌غه‌بكرێن.
ئه‌م بابه‌ته 4743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.