زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بە ڤیدۆ..دانپێدانانی بكوژی مامۆستاكەی زانكۆی سلێمانی
PM:09:25:16/05/2015
خه‌ندان– هۆگر كه‌مال

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ بكوژی‌ مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر كرا.

رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌ ماوەی كه‌متر له‌ (48) سه‌عاتدا كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ مامۆستاكه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر كرد.

رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم وتی‌:  "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ه. م. ق)ه‌ و له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ 1979 و دانیشتووی‌ گوندی‌ سوسێ‌-یه‌ كه‌ له‌نزیك ناحیه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌یه‌".

وتیشی‌: "تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ ناوه‌ به‌وه‌ی‌ له‌ گونده‌كه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ چووه‌ به‌نزین تێبكات و له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا و له‌ڕێگادا ئه‌و مامۆستایه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ شكاندووه‌ته‌ سه‌ری‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی‌ ناوه‌ به‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ راگرتووه‌ بۆ مامۆستاكه‌، كه‌ گه‌یشتوون به‌ یه‌ك بووه‌ به‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و مامۆستاكه‌ چه‌قۆی‌ ده‌رهێناوه‌ ئه‌میش چه‌قۆكه‌ی‌ لێسه‌ندووه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی‌ لێداوه‌ و ویستوویه‌تی‌ كۆتایی به‌ ژیانی‌ بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا نه‌بێت و ده‌ستگیر نه‌كرێت".



ئه‌م بابه‌ته 17437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.