خه‌ندان – MBC
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا كچێكی ئه‌مریكی بینه‌رانی تووشی شۆك كرد، كاتێك راسته‌وخۆ به‌نزینی ده‌خوارده‌وه و ئاشكرای كرد كه ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی به‌نزین بووه، پسپۆڕێكی ده‌روونیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێستا ئالووده‌بوون به‌و مادانه سه‌یر نییه.
شانۆنی ته‌مه‌ن 20 ساڵ دوای خواردنه‌وه‌ی به‌نزین له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازاره‌ی هه‌ستی پێده‌كات، به‌ڵام به‌نزین وایلێده‌كات هه‌ست به باشی بكات و باشترین خواردنه‌وه‌یه‌تی.
شانۆن وتی: "سه‌ره‌تا كه به‌نزینه‌كه ده‌خۆمه هه‌ست به ده‌رزی ئاژنێكی سووك ده‌كه‌م، دواتر هه‌ست ده‌كه‌م كه به‌شی دواوه‌ی ملم ده‌سووتێته‌وه"، روونیشیكرده‌وه كه رۆژانه 12 كه‌وچكی بچووك به‌نزین ده‌خواته‌وه.
ئه‌و كچه كه ساڵی رابردوو پێنج گاڵۆن به‌نزینی خواردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "حه‌ز ده‌كه‌م ده‌به‌ی به‌نزینه‌كه بنێم به‌سه‌رمه‌وه".
دایكی كچه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ره‌تادا بڕوای نه‌كردووه كه شانۆن به‌نزین ده‌خواته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بۆنی به‌نزینی له هه‌ناسه‌كه‌ی كردووه.
به‌نزین مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خواردنه‌وه‌ی به‌نزین ده‌بێته‌هۆی سووتانه‌وه و رشانه‌وه و سكچوون و گه‌ر به بڕێكی زۆر بخورێته‌وه ده‌بێته‌هۆی خه‌واڵوویی و مردن.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه، دكتۆر محه‌مه‌د هاشم به‌حری، مامۆستای پزیشكی ده‌روونی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر وتی: "ئالووده‌بوون به به‌نزین له ئێستادا سه‌یر نییه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ره‌فتاری ئالووده‌بووه‌كه واده‌خوازێت كه هه‌میشه به‌دوای شتێك‌دا بگه‌ڕێت كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌دیبێنێت كه بیروهۆش له‌ده‌ستدانه.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه‌وه، دكتۆر هاشم وتی: "چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بوون په‌یوه‌ندی به هۆكارهكهوه هه‌یه نه‌ك به جۆری ئه‌و ماده‌یه‌ی پێوه‌ی ئالووده‌بووه".