زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد
AM:11:29:10/05/2015
خه‌ندان – هۆگر كه‌مال

ئه‌مڕۆ قایمقامی‌ قه‌زای‌ ناوه‌ندی سلێمانی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ قایمقامی نوێی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر پشكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرد.

عوسمان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری له‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستاوده‌ستی پۆسته‌كان كرا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2015، له‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستاوده‌ستی نێوان پۆستی قایمقام ئه‌نجامدرا".

وتیشی:"ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی پێشوو له‌ پۆسته‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه‌ و له‌ جێگه‌یدا  به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان فه‌تاح كه‌ كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو دانرا و له‌مڕۆوه‌ وه‌ك قایمقامی سلێمانی ده‌ستبه‌كارده‌بێت".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بابه‌كرد دڕه‌یی، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی ده‌ست به‌كاربوو.

فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌كر دڕه‌یی، كه‌ له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان، بابه‌كر دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی وتی: "وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته‌ له‌ چواچێوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانیدایه‌".

هیواشی خواست له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن خزمه‌تێك به‌ شاری رۆشنبیری سلێمانی بكات.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوابه‌دوی ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی قایمقامی سلێمانی، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا قایمقامی پێشوو چالاكییه‌كانی قایمقامیه‌تی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌وكاته‌ی كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدابووه‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.