زۆرترین خوێنراو
 
Loading
جێگۆڕكێی وێنه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌
AM:09:50:28/02/2012
نووسینگه‌ی‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان فۆتۆ: سایتی‌ په‌رله‌مان
خه‌ندان –

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ پارتییه‌، جێگۆڕكێ به‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و بارزانی ده‌كات‌و له‌بری ئه‌وه‌ وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی داده‌نێت.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نووسینگه‌كه‌یدا جێگۆڕكێی به‌ وێنه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كردو له‌بری ئه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و بارزانی دانا، حه‌سه‌ن سوره‌، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ وێنه‌ی تاڵه‌بانی‌و بارزانی لاده‌بات‌و وێنه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا ده‌خاته‌ جێگه‌ی.
 
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ خه‌لیل عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، زانیارییه‌كانی بۆ "ئاوێنه‌" پشتڕاستكردووه‌وته‌وه‌و وتوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ دانانی هیچ وێنه‌یه‌ك نیم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه‌ ده‌زگایه‌كی ته‌شریعییه‌و پێویست ناكات هیچ وێنه‌یه‌ك هه‌ڵبواسرێت".

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا جێگۆڕكێكردن به‌ وێنه‌یه‌كی تاڵه‌بانی‌و بارزانی له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فای بارزانیدا، بووه‌ هۆی دروستكردنی مشتومڕێكی زۆر له‌نێوان ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانداو پێشتر وا بڵاوكرابووه‌وه‌ كه‌ ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێنه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فای له‌ نووسینگه‌كه‌یدا لابردووه‌، به‌ڵام دواتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆكدا ماوه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته 3927 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.