زۆرترین خوێنراو
 
Loading
گه‌رمیان: كێشه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ كارتی‌ گاز‌و به‌نزینی‌ ئۆتۆمبێل چاره‌سه‌ركرا
PM:12:33:19/02/2012
خه‌ندان، سۆران كه‌ریم ـ

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سایتی‌ "خه‌ندان" له‌ هه‌واڵێكیدا نیگه‌رانیی‌ شۆفێران‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ خسته‌ڕوو له‌ رێنماییه‌كانی‌ ده‌ركردنی‌ كارتی‌ گاز‌و به‌نزین، به‌ هه‌وڵی‌ ئیداره‌ی‌ ناوچه‌ی‌ گه‌رمیان كێشه‌ی‌ شۆفێرانی‌ سنووری‌ گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كرا.

به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ده‌ركردنی‌ كارتی‌ گاز ‌و به‌نزین پێویستبوو ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی‌ ژماره‌كانیان هه‌ولێر یان دهۆك بێت ده‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئه‌و دوو پارێزگایه‌وه‌ پشتگیریی بهێنن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كارتی‌ به‌نزین و گاز بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌رنه‌ده‌كرا كه‌ ژماره‌ی‌ (مه‌نه‌فێست)ی‌ پارێزگاكانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمیان هه‌یه‌.

جه‌لال نوری‌، قایمقامی‌ قه‌زای‌ كه‌لار، بۆ "خه‌ندان" وتی‌: "به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ سووته‌مه‌نی‌ له‌ سلێمانی‌‌و به‌ هه‌وڵی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، كێشه‌ی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ چاره‌سه‌ركرا كه‌ ژماره‌كانیان سلێمانی‌ نییه‌".

روونشیكرده‌وه‌، هه‌ر شۆفێرێك دانیشتووی‌ كه‌لار و ناوچه‌كه‌ بێت ده‌توانێت سوود له‌ كارتی‌ به‌نزین‌و گاز وه‌ربگرێت‌و به‌ڵگه‌كانی‌ پێشكه‌ش به‌ نووسینگه‌ی‌ سووته‌مه‌نی‌ كه‌لار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كارتی‌ پێبدرێت.

ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.