زۆرترین خوێنراو
 
Loading
عه‌زییه‌كه‌ی مریه‌م فارس كێشه‌ی نایه‌وه‌
PM:02:41:02/02/2012
خه‌ندان –

له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مریه‌م فارس، كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی بڕیاریدا ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ هه‌فته‌ی پۆشاكی نوێدا له‌ فه‌ره‌نسا له‌ پاریس گرتبوونی، ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مریه‌م به‌باشی نه‌زانی وێنه‌كان بڵاو بكرێنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و (فه‌تحه‌) درێژه‌ی له‌ئاستی ملی-یه‌وه‌ تا قاچه‌كانی درێژ ده‌بوویه‌وه‌.

له‌ وێنه‌كاندا مریه‌م فارس، عه‌زییه‌كی سوری له‌به‌ردایه‌ كه‌ له‌رووی پێشه‌وه‌یدا كرانه‌وه‌یه‌ك (فه‌تحه‌)ی درێژی تێدایه‌ و به‌شێك له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتوون، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی وورد باسی ماركه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگ و خشڵ و پۆشاكانه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌به‌ری كردوون له‌ هه‌فته‌ی پۆشاكی فه‌ره‌نسا له‌ پاریس كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ نمایشكردنی پۆشاكی به‌هاری ساڵی 2012.

عه‌زییه‌ سووره‌كه‌ی مریه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ماركه‌ی جیهانی (GUCC I) بووه‌ و له‌ حه‌ریر دروستكرابوو، جانتاكه‌ی له‌ ماركه‌ی (Chanel) و باسی ئه‌و خشڵانه‌شی كردووه‌ كه‌ ده‌ستی رازاندبویه‌وه‌ و ده‌ستكردی هندستان بوون.

ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ وێنه‌كانی مریه‌م دروستكرد ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ (فه‌تحه‌) بوو كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ تا خواره‌وه‌ی پۆشكاكه‌ درێژ ببویه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنێكی نوێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌بوو، جیاواز له‌ ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشتری.



















ئه‌م بابه‌ته 17329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.