زۆرترین خوێنراو
 
Loading
خۆی‌ رووتده‌كاته‌وه‌
PM:10:00:30/01/2012
خه‌ندان – ئه‌لعه‌ره‌بیه‌
به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌میانی‌ وێنه‌گرتنی‌ دیمه‌نه‌كانی‌ فیلمێكدا خۆی‌ رووتكردووه‌ته‌وه‌، كچه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ مه‌روا، رووبه‌ڕووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ دواكۆبوونه‌وه‌یدا ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌ندیكای‌ پیشه‌كارانی‌ میوزیكی‌ میسری‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئیمان ئه‌لبه‌حر ده‌روێش نه‌قیبی میوزیككاران، بڕیاری‌ دا كه‌ كاركردنی‌ مه‌روا كچه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ له‌ میسر رابگرێت و ده‌ستبه‌جێ‌ رووبه‌ڕووی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بكات.

له‌ كاتی‌ وێنه‌گرتنی‌ دیمه‌نه‌كانی‌ فیلمی‌ "ئه‌حاسیس" كه‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ هانی‌ جه‌رجس فه‌وزییه‌، مه‌روا كچه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ به‌به‌رچاوی‌ وێنه‌گران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ تیمی‌ فیلمه‌كه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ خۆی‌ رووتكردووه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ تارق مورته‌زا راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ندیكای‌ پیشه‌كارانی‌ میوزیكی‌ میسری‌ رایگه‌یاند كه‌ كاروباری‌ یاسایی سه‌ندیكا مه‌روا له‌ واده‌ و شوێنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

جێی‌ باسه‌ له‌ 18ی‌ ئابی‌ رابردوودا و له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌، هه‌مان كچه‌ گۆرانیبێژ له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ میسره‌وه‌ به‌ ئاسته‌م له‌ده‌ستی‌ ژماره‌یه‌ك لاو رزگاركرا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ گۆرانیوتندا جلێكی‌ وای‌ له‌به‌ركردبوو كه‌ زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو و گه‌نجه‌كانی‌ وروژاندبوو، ئه‌وانیش چووبوونه‌ سه‌ر ته‌ختی‌ شانۆ و ویستبوویان ده‌ست له‌ جه‌سته‌ی‌ بده‌ن.

مه‌روا كچه‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ به‌ چه‌ند گۆرانییه‌ك ناوبانگی‌ ده‌ركرد وه‌ك " أمه نعيمة، مطرب حامبولي و إنت ما بتعرفش".












ئه‌م بابه‌ته 36440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.