زۆرترین خوێنراو
 
Loading
كوردێك چاره‌سه‌ری كرد
AM:11:43:23/01/2012
خه‌ندان ـ

له‌وكاته‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ ناسراوی‌ توركیا هێرشی‌ كرایه‌سه‌رو به‌ سه‌ختی برینداركرا، په‌نجه‌ی‌ تۆمه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد درێژكرا، له‌‌وكاته‌دا پزیشكێكی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ هه‌‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌چێته‌ وڵاتی‌ توركیاو چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كات و پێی‌ ده‌ڵێت "كورد تۆی‌ بریندار نه‌كردووه‌، به‌ڵكو كوردێك تۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات".

دكتۆر ره‌وه‌ند عوسمان، پسپۆڕی جوانكاریی له‌ شاری هه‌ولێر و خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی جوانكاریی LBH له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری‌ (كورد میلۆدی‌) ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ بۆ هونه‌رمه‌ندی‌ ناسراوی‌ توركیا (ئیبراهیم تاتڵیساس) چووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.

 دكتۆر ره‌وه‌ند سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ ئاگاداركردن‌و رۆیشتنی‌ بۆ لای‌ ( تاتڵیساس) ده‌ڵێت: "من له‌ رێگه‌ی برایانی خۆشه‌ویستمه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای "عادل ئه‌لموته‌حیده‌” داوام لێكرا كه‌ بڕۆم‌و له‌ نزیكه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیساس ببینم".

ئه‌و پزیشكه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ تاتلیساسی‌ بینیوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: "پیاوێك له‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی ٦٠ ساڵییه‌وه‌ كه‌ توشی حاڵه‌تێكی وا ده‌بێت شۆك ده‌یگرێت، دكتۆره‌كانی توركیا ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ریی رزگاركه‌ریان بۆ كردبوو، واته‌ ته‌نیا نه‌زیفه‌كه‌یان راگرتبوو، گولـله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو، به‌ڵام خوا ره‌حمی كرد كه‌ گولـله‌ی كلاشینكۆف بوو گولـله‌ی ده‌مانچه‌ نه‌بوو له‌ناو مێشكی بته‌قێته‌وه‌، ئیبراهیم له‌و كاته‌دا حاڵه‌تێكی ده‌روونیی زۆر خراپی هه‌بوو، چونكه‌ وای ده‌زانی ئیتر ته‌واو هه‌ردوو قاچی له‌كاركه‌وتووه‌.

 دكتۆر ره‌وه‌ند سه‌ره‌تای‌ ده‌ستكردن به‌ چاره‌سه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: من چووم تاوه‌كو له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزی‌و ئاگره‌وه‌ بۆ قاچی چه‌پی بزانم كه‌ ئایا ئه‌و ئیفلیج بووه‌ یان نا، ئه‌وه‌ بوو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ئه‌ویان سه‌رقاڵ كرد به‌ قسه‌و منیش ئاگر و ده‌رزیم له‌ بنی پێی داو تاتڵیساس قاچه‌كه‌ی مه‌ترێك به‌رزكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ترسی ئیفلیجبوونی نه‌مێنێت، تاتڵیساس به‌وه‌ زۆر دڵخۆش بوو داوایكرد كه‌ چاودێریی بكه‌م، منیش بۆكسێكم وه‌ك دڵدانه‌وه‌ له‌ قاچی داو وتم تۆ هیچت لێنایه‌ت ته‌نیا ده‌ستی چه‌پت ماوه‌ی ساڵێكی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چاره‌سه‌ری سروشتی چاك بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌ پێشكه‌وتووه‌ش نییه‌ له‌ توركیا، بۆیه‌ من پێشنیازم كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر بیبه‌نه‌ بنكه‌یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا.

دكتۆر ره‌وه‌ند عوسمان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌ بۆ شوێنی‌ برینه‌كه‌ی‌ كردووه‌و پێی‌ وتووه‌ "كورد تۆی بریندار نه‌كردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ به‌ ده‌ستی كورد چاك ببیته‌وه‌".

ئه‌م بابه‌ته 15639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.