زۆرترین خوێنراو
 
Loading
كه‌شناسی سلێمانی‌: پێنجشه‌ممه‌ به‌فر ده‌بارێت
PM:09:39:18/01/2012
فۆتۆ: ئه‌رشیف
خه‌ندان – زانا ئه‌حمه‌د
به‌گوێره‌ی‌ پێشبینییه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وا سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فروباران هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت به‌فربارینه‌كه‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌ و چه‌ند جێگایه‌كی‌ تر بگرێته‌وه‌.

دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به‌ سایتی‌ (خه‌ندان)ی‌ ڕاگه‌یاند له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین و باران شاری‌ سلێمانی‌ و چه‌ند جێگایه‌كی‌ تر ده‌گرێته‌وه‌ و بۆماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (24) كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت .

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ سلێمانی‌ وتی: "شه‌پۆله‌كه‌ له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هه‌ڵده‌كات و بۆماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (24) كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت".

ڕاشیگه‌یاند : پله‌ی‌ گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داده‌به‌زێت بۆ خوار سفر.

ئه‌وه‌شی‌ وت: "تا ئه‌م كاته‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو باران له‌هه‌رێمی‌ كوردستان باریوه‌ و به‌ به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوو ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ زیاتره‌".
ئه‌م بابه‌ته 15877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.