زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بزانن دایكێك چی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌كات له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌
PM:01:33:13/02/2014
خه‌ندان ـ
كۆڵینی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ئه‌و كوڕه‌یه‌ كه‌ به‌دایكی وت هیچ ئاهه‌نگێكی جه‌ژنی له‌دایك بوونی بۆ ساز نه‌كات چونكه‌ ئه‌و بێ هاوڕێیه‌و كه‌س به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نی نزیكه‌ی دوو ملیۆن هاوڕێیه‌.

جێنیفه‌ری خه‌ڵكی میشیكان كه‌ دایكی كۆڵینه‌ به‌ بیستنی ئه‌و قسه‌یه‌ی كوڕه‌كه‌ی په‌ناده‌باته‌ به‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و په‌یجێكی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی له‌دایكبوونی كۆڵین داده‌نێت (Happy Birthday Colin)و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كات كه‌ جه‌ژنی له‌دایك بوون له‌ كوڕه‌كه‌ی پیرۆز بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ی له‌ یادی رۆژی له‌دایك بوونیدا (9ی ئازار) سوپرایزی كوڕه‌كه‌ی بكات به‌و په‌یجه‌ییه‌.

په‌یجه‌كه‌ی كۆڵین له‌ 2ی شوبات دروست كراوه‌ و ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ژماره‌ی لایكه‌كانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌بێت و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌یجه‌كه‌یان لایك كردووه‌ له‌ پۆست و نامه‌كانیاندا بۆ ئه‌و په‌یجه‌ جه‌ژنی له‌دایك بوونی كۆڵین-یان لێ پیرۆز كردووه‌.

له‌ پۆستێكدا دایكی كۆڵین له‌ په‌یجه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: من دایكی كۆڵین هه‌ستام به‌ دروست كردنی ئه‌م په‌یجه‌ بۆ كوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌ له‌ 3ی ئازاردا ده‌بێـته‌ 11 ساڵ.

به‌هۆی بێتواناییه‌وه‌ كوڕه‌كه‌م ناتوانێت به‌ ئاسانی هاوڕێ دروست بكات‌و هیچ هاوڕێیه‌كی نیه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ته‌نهایه‌و منداڵه‌كانی تری قوتابخانه‌و دراوسێكانمان خۆشیان ناوێت.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێی وتم ئه‌و ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایك بوونی ناوێت له‌ بێ هاوڕێیه‌تیدا، هه‌ستام به‌دروست كردنی ئه‌م په‌یجه‌ تاییه‌ت به‌ جه‌ژنی له‌دایك بوونی كۆڵین تاوه‌كو ئێوه‌ی له‌ ڕێگه‌ی وشه‌ی جوان و هانده‌رانه‌ دڵی كوڕه‌كه‌م خۆش بكه‌ن و وای لێبكه‌ن كه‌ هه‌ست بكات ئه‌و خۆشه‌ویسته‌و ته‌نها نیه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ كۆڵین هێشتا به‌م په‌یجه‌ی نه‌زانیوه‌و پێ ده‌چێت دایكی له‌ یادی ڕۆژی له‌دایك بوونیدا به‌م هاوڕێكیانه‌ی فه‌یسبوكی سوپرایزی بكات.  ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ په‌یجه‌كه‌ی كۆڵین ببینن.

https://www.facebook.com/Coliniseleven
ئاماده‌كردنی: هزر كوردستانی
سه‌رچاوه‌: Independent.co.uk

ئه‌م بابه‌ته 5761 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.