زۆرترین خوێنراو
 
Loading
سوودەکانی ئەناناس بزانە
PM:03:04:29/10/2013
خەندان ـ

ئەناناس یەکێکە لەو میوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام کەسەکان بە رێژەیەکی کەم دەیخۆن، بۆیە لێرەدا سوودەکانی دەخەینە بەرچاوی ئێوە تاکو لەمەودوا بە رێژەیەکی زۆر بیخۆن.

1. رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان و پرۆتینی تێدایە بۆیە سوودی دەبێت بۆ لەش.

2. بەهۆی ئەوەی ریَژەیەکی زۆر لە ڤیتامینی تێدایە بەرگری لەش زیاد دەکات و بەمەش کەسەکە لە تووش بوون بە نەخۆشی هەڵامەت دەپارێزێت.

3. هەروەها مادەی مەنگەنیزی بە ریَژەیەکی زۆر تێدایەو ئەمە دەبێتە هۆی پتەوکردنی ئێسکەکان.

4. دەبێتە هۆی پتەوکردنی پووک و سوودی دەبێت بۆ ددانەکانمان.

5. سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە چاویان کزە و هەروەها لە نەخۆشیەکانی چاو دەتپارێزێت.

6. سوودی هەیە بۆ گەدە و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات.

7. رێژەیەکی زۆر مادەی دژەئۆکسانی تێدایە کە بەمەش ئەگەری تووش بوون بە زۆربەی نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجە.

8. هەروەها دەبێتە هۆی زوو چاک کردنەوەی شووێنی بڕاوی و ئاسەوارەکانی.

وەرگێرانی: راز سیروان
سەرچاوە:best health.com


ئه‌م بابه‌ته 2769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.