زۆرترین خوێنراو
 
Loading
مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران یه‌كده‌خرێت
AM:08:49:22/05/2013

خه‌ندان-
وه‌زیری دارایی عیراق به‌ وه‌كاله‌ت، رایده‌گه‌یه‌نێت، خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دادپه‌روه‌ری‌ له‌ نێو فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا به‌دیده‌هێنێت، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌، ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بڕوانامه‌ ده‌بێت‌و له‌ خشته‌ی‌ نوێشدا چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ ده‌كرێت كه‌ خشته‌ی‌ ئێستا دروستیكردووه‌.

عه‌لی‌ شوكری‌، وه‌زیری پلاندانان، كه‌ هاوكات وه‌زیری داراییه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند :"خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، دادپه‌روه‌ری‌ له‌ نێو فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا به‌دیده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش دوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جیاوازییه‌ی‌ له‌ مووچه‌ی‌ پله‌كاندا هه‌یه‌".

وه‌زیری دارایی به‌ وه‌كاله‌ت، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ی‌ نیمچه‌ ره‌سمی‌، كه‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا (چوارشه‌ممه‌ 22ی‌ ئایاری‌ 2013) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، روونشیده‌كاته‌وه‌، به‌پێی خشته‌ی‌ نوێی مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بڕوانامه‌ ده‌درێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كرێت كه‌ خشته‌ی‌ مووچه‌ی‌ ئێستا دروستیكردووه‌‌و له‌ لایه‌ن حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ عیراق( پۆل برێمه‌ر) دانراوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ خشته‌ نوێیه‌كه‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش چاره‌سه‌رده‌كات، كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن به‌شخوارون‌و مووچه‌یان كه‌متره‌ له‌ ئاست پێویست، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك له‌ وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تێكی‌ دیكه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، خه‌ندان پرۆژه‌ یاسای‌ موچه‌ی‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ، كه‌له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماره‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سندكردنی‌ ‌و بڕیاردان له‌سه‌ری، بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌، سه‌رمووچه‌ی‌ ساڵانه‌ بۆ ئه‌فسه‌ر ‌و كارمه‌ندانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ له‌ دوای‌ ته‌وابوونی‌ ساڵێكی‌ ته‌واو له‌ خزمه‌تكردنی‌ فعلی‌ ده‌بێت، له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ به‌ شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ.

وه‌ك له‌ ره‌شنووسه‌كه‌دا، روونكراوه‌ته‌وه‌: هه‌موو ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ، ئه‌و ده‌رماڵانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، كه‌ له‌ یاسای‌ ژماره‌ (22) ی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ موچه‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت ‌و كه‌رتی‌ گشتیدا هاتووه‌.

له‌ ره‌شنووسه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ له‌ بری‌ خواردنی‌ مانگانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌فسه‌ره‌كان و كارمه‌ندانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ كه‌ بڕی‌ (210) هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ لینكی‌ هه‌واڵی‌ په‌یوه‌ندیداره‌:




 ئاماده‌كردنی‌ - سۆران كه‌ریم

ئه‌م بابه‌ته 11870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.