زۆرترین خوێنراو
 
Loading
به‌ڤیدۆ: په‌رواز بۆ قوناغی داهاتوو سه‌ركه‌وت
PM:04:30:07/04/2013
خه‌ندان- فرح بهیج

په‌رواز حوسێن به‌شداربووه‌ كورده‌كه‌ له‌ قوناغی دووه‌می  به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت‌و سه‌ربكه‌وێـت بۆ قۆناغی‌ ئاینده‌.

په‌رواز حوسێن دانیشتوی شاری هه‌ولێره‌ و یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدڵ" ناوبراو توانی له‌ نێوان45 به‌شدار بوودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت، وه‌رگیراوه‌ بۆ قوناغی داهاتوو كه‌ له‌و قۆناغه‌دا  26 به‌شدار بوو ئاماده‌ ده‌بێت.

ئه‌و  به‌جلی كوردیه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوو  به‌گۆرانیه‌كی ئوم كه‌لسوم  به‌شداریكرد ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كه‌ رابكێشێت كه‌ پێكهاتبوو له‌ ( راغب عه‌لامه‌، نانسی عه‌جره‌م، ئه‌حلام،حسن شافیعی).

له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كۆتاییدا راغیب عه‌لامه‌ ترساندی‌ وتی:"دلشكاوت ده‌كه‌ین و داوای لێبوڕدن ده‌كه‌ین به‌هۆی  ئه‌وه‌ی‌ كه‌ناتنێرینه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر  به‌ڵكو له‌لای ئێمه‌ ده‌مێنیته‌وه‌".





ئه‌م بابه‌ته 16665 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.