خه‌ندان ـ نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌م جه‌ژنه‌ی به‌ڕه‌سمی ناساندووه. نه‌ورۆز یه‌كێكه له‌و بۆنانه‌ی مێژوویه‌كی ڕوون و ئاشكرای نییه و زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م جه‌ژنه ده‌زانن.
وشه‌ی نه‌ورۆز
نه‌ورۆز وشه‌یه‌كی ئاڤێستاییه (نه‌و) واته نوێ (رۆز) واته ڕۆژ به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌كاته ڕۆژێكی نوێ. نه‌ورۆز ده‌كه‌وێته 21ی ئازاری هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكی به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و له شوێنه به‌رزه‌كان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه. له‌لای گه‌لانی ئێران نه‌ورۆز بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژه و له 21ی ئازاره‌وه ده‌سپێده‌كات تاكو كۆتای مانگی نیسان. له 21ی ئازاردا شه‌و و ڕۆژ یهكساندهبن ئیتر ڕۆژگار درێژده‌بێت و شه‌وگار كورت ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه لای گه‌لانی ئێران ده‌به‌خشێت كه ڕووناكی زاڵده‌بێت به سه‌ر تاریكی‌دا.
ئه‌فسانه‌ی زوحاك
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان پاشایه‌ك هه‌بوو دوو مار له‌سه‌رشانی بووه زۆر پاشایان ئازارداوه، حه‌كیمی ئه‌وكات، پێشنیار ده‌كات ڕۆژانه مۆخی دوو گه‌نج بدرێته ده‌رخواردی زوحاك، به‌مشێوه‌یه تا ئه‌وكاته‌ی (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) دێت و زوحاكی پاشا له‌ناو ده‌بات و خه‌ڵكی ڕزگاریان ده‌بێت له‌م زوڵمه لێره‌وه كاوه وه‌ك پاڵاوانێك به‌درێژایی مێژووی ناو ده‌برێت و ده‌بێته ڕه‌مزی به‌ره‌نگاری و به‌رخودان.
ئاگری نه‌ورۆز
یه‌كێكی تر له سونبوله‌كانی نه‌ورۆز بریتییه له ئاگركردنه‌وه له شوێنه به‌رزه‌كان و ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشی ده‌ربڕین به ده‌وری ئاگره‌كه‌دا. هه‌ندێك كردنه‌وه‌ی ئاگر ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئاینی زه‌رده‌شتی، چونكه به‌پێی ئه‌م ئاینه ئاگر زۆر پیرۆزه و هه‌ندێكی تر ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له شوێنه به‌رزه‌كان ئاگریان كردووه‌ته‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه حكومی زوحاكی خوێنمژ كۆتایی پێهات.
حه‌وت سین
به‌پێی نه‌ریتێكی ئێران كه كورده‌كانیش په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ده‌بێت له یه‌كه‌م شه‌وی نه‌ورۆزدا خوانێك بڕازێنرێته‌وه هه‌موو خواردنه‌كان به‌پیتی (سین) ده‌ستپێبكات، بۆ نموونه سیر، سێ‌و، سلق....
كوردستانی عیراق
له ناو كوردا نه‌ورۆز جگه‌له‌وه‌ی جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه بهوبۆیهنهوه خه‌ڵكی له ماڵ دێته‌ده‌ره‌وه و ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت هاوكات وه‌ك جه‌ژنی به‌ره‌نگاری و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دووژمن و زۆردار وێناده‌كرێت. زۆركه‌س پێیانوایه له كوردستانی عیراقدا پیره‌مێردی شاعیر نه‌ورۆزی وه‌ك بۆنه‌یه‌ك به زیندویی هێشۆته‌وه و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی گێڕاوه شیعری بۆ هۆنیووه‌ته‌وه، ئیتر بووه به نه‌ریتێكی ساڵانه و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می حوكمی ڕه‌شی بهعسییهكانیشدا هه‌رچه‌نده زوڵم و زوَریشیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام نه‌تووانراوه ئه‌م جه‌ژنه له كورد قه‌ده‌غه‌بكه‌ن.
مانگه كوردییه‌كان
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ورۆز به‌سه‌ری ساڵی نوێی كوردی داده‌نرێت و هه‌موو مانگه‌كان به‌پێی ئاو و هه‌وا ناونراون. مانگه كوردییه‌كانیش بریتین له (نه‌ورۆز، گوڵان، جۆزه‌ردان، پوشپه‌ڕ، خه‌رمانان، گه‌لاوێژ، ڕه‌زبه‌ر، گه‌ڵاڕێزان، سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان، ڕه‌شه‌مێ) به‌مشێوه‌یه ده‌بینین كورد چه‌ند هۆگری سروشتی كوردستانه و چۆن توانیوێتی به‌پێی ئاو و هه‌وای مانگه‌كان ناوه‌كانیش دابنێت.
ئه‌ده‌بیاتی نه‌ورۆز
نه‌ورۆز هه‌ر ئه‌وه نییه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت، به‌ڵكو به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕۆژی به‌ره‌نگاری دانراوه بۆیه شاعیران و ئه‌دیبان زۆرترین شیعریان بۆ ئه‌م بۆنه‌یه نووسیووه، له شیعره‌كانیاندا ئه‌وه‌یان خساۆاه ڕوو كه نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كۆنی نه‌ته‌وه‌ی كورده و هه‌روه‌ها بۆ جۆشدانی لاوانی كورد تاكو به دژ زووڵم و زۆرداریدا بچنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك سروود و گۆرانی به‌ره‌نگاری هونه‌رمه‌ندانیش چه‌ندین سروود و گۆرانیان وتووه.
ئاسۆ - بارین