جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆك كۆماری عیراق...فۆتۆ: ئه‌رشیف
خه‌ندان –
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كات و تیایدا گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێزیانی بۆ وڵات و پێویستیی رۆڵی به‌ڕێزیان له ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتنی عیراقی خستۆته‌ڕوو.
جۆزێف بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد و تیایدا داوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
فه‌خامه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق
جه‌نابی سه‌رۆك
ئازارم چه‌شت كه بیستم تووشی ناڕه‌حه‌تییه‌كی ته‌ندروستیی بوویت، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی باشبوونی ته‌ندروستیتم بیست ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ چوونت بۆ ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
تكایه به‌بێ دوودڵی ئاگادارم بكه‌ره‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بتوانم هه‌ر یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌م. عیراق پێویستی به‌تۆیه بگه‌ڕێیته‌وه بۆ شوێن و پێگه‌كه‌ت.
هه‌موو سه‌رده‌مێك به دوای یه‌كدا توانای خۆت ده‌رخست بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كان نه‌ك په‌رتبوون و دابه‌شبوونیان و سه‌لماندت كه تۆ ده‌نگی هه‌قیت و هه‌میشه هه‌ق باڵاده‌ست ده‌كه‌یت.
جارێكی تر له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رۆڵێكی كاریگه‌ر و زۆر گرنگت ده‌بینی له چه‌سپاندنی ئاشتیی، رۆڵێك كه ئێمه و هه‌موو عیراقییه‌كانیش هه‌میشه هه‌ر له تۆیان رابینیوه ئه‌و رۆڵه ببینیت.
هاوكات پشتیوانیی تۆ بۆ هاوبه‌شییه‌كی به‌رده‌وام و چه‌سپاو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بێ‌سنور بووه. ئه‌و كاره‌ی كه من و تۆ پێكه‌وه كردومانه بۆ چه‌سپاندنی رێكه‌وتنێكی قوڵ له نێوانی هه‌ردوو وڵاتماندا به یه‌كێك له هه‌ر كاره گرنگه‌كانی خۆمی داده‌نێم له كاروانی پیشه‌یی ژیانمدا. تۆ نیشتمانپه‌روه‌رێكی مه‌زنی عیراقیی و دۆستێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكای.
خوازیارم به زوویی چاكبیته‌وه هاوڕێكه‌م.
دڵسۆزت: جۆزێف بایدن
21| كانونی یه‌كه‌م/2012
تێبینی: تكایه هاوڕێی ئازیزم چاك ببه‌وه ئێمه پێویستمان پێته، نیشتمانه‌كه‌ت پێویستی پێته، تۆ پیاوێكی ژیریت.