فۆتۆ: ناسا
خەندان-
دوای ئەوەی پێشتر وا ڕاگەیەندرا کە لە ٢١ی کانوونی یهكهمی ٢٠١٢دا ڕۆژژمێری مایا کۆتایی پێدێت و زەوی ڕووبەڕووی چەند ڕووداوێکی سروشتی دەبێتەوە، بەڵام دواتر ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند کە زەوی ڕووبەڕووی هیچ هێرشێکی مەترسیدار نابێتەوە و ئەگەری ڕوودانی ئەو دیاردە سروشتییانە لە ڕاستییەوە دوورە، بەڵام ئەمڕۆ ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە، کە نەیزەکێکی گەورە لەمڕۆدا نزیک بە گۆی زەوی تێدەپەڕێت.
ئەمڕۆ ١٢-ی کانوونییهكهمی ٢٠١٢ سایتی (msnbc)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ئاژانسی ناسا ڕایگهیاندووە ئەمشەو نەیزەکێکی گەورە، کە پانیهكهی نزیکەی ٥ کیلۆمەتر دەبێت بە نزیک گۆی زەویدا تێدەپەڕێت و لە نزیکترین خاڵدا هەژدە ئەوەندەی مانگ لە گۆی زەوییەوە دوور دەبێت.
هەروەها ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندووە، لە کاتی تێپەڕبوونی نەیزەکەکەدا دەتوانرێت بە ئاسانی لە ڕێگەی تەلەسکۆبەوە ببینرێت و هیچ مەترسییەکیش بۆ گۆی زەوی دروست ناکات.
پێشتر هاوشێوەی ئەم نەیزەکە لە ساڵی ١٩٣٤دا بینراوە و دواتر بە شێوەیەکی زانستی لە ساڵی ١٩٨٩ ناوی لێنرا 4179 toutatis.
لە ئینگلیزییەوە: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: msnbc