خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، كه هاوڵاتییه‌كی زۆر له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك رۆژانه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنیانو ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هاوكات ئاشكراشیده‌كات، یه‌كه سه‌ربازییه كورد‌و سوننه مه‌زهه‌به‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق‌و له شوێنه‌كانیان، ئه‌و هێزانه ده‌هێنرێن كه شیعه مه‌زهه‌بن، زۆربه‌شیان ئاڵای ره‌شیان له‌سه‌ر باره‌گاو ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان، هه‌ڵكردووه.
هه‌ڵۆ نه‌جات، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك، له لێدوانێكیدا بۆ خه‌ندان، رایده‌گه‌یه‌نێت:"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ناوچه‌ی كه‌ركوك، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی دانیشتوانی پارێزگاكه‌و هه‌موو دانیشتوانی كه‌ركوك ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه رێگه به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌ب ناده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه زۆرێك له هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كانی سنووری پارێزگاكه، رۆژانه‌و به شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ن، وتیشی:"له سه‌ردانه‌كه‌یاندا ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه هیچكام له پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین‌و هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ وته‌كانی نوری مالیكی_ش نین، كه ده‌ڵێت، شه‌ڕی ئه‌مجاره، ده‌بێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه پێیانوایه ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له ئێستادا دروستبووه، هۆكاره‌كه‌ی له ئه‌ستۆی مالیكی_دایه، وتیشی:"عه‌ره‌به‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی ویستیان خه‌ڵكانێك له حه‌ویجه كۆبكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی دهربڕینو خۆپیشاندان له به‌رامبه‌ر بوونی پێشمه‌رگه له سنووری ناوچه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڵام بۆیان كۆنهبووهوهو هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا، هاوڵاتییه‌كی زۆر له عه‌ره‌بی سنووره‌كه سه‌ردانی لیوای یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ پشتیوانی ده‌ربڕینی خۆیان له‌و هێزانه".
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌ن سوپای عیراق‌و حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك، وتی:"زانیاری ته‌واو له‌به‌رده‌ستماندا نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام هێزێكی زۆریان له ناوهڕاستو خوارووی عیراقه‌وه هێناوه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و هێزانه‌ی كه له نه‌ته‌وه‌ی كورد یان عه‌ره‌بی سوننه پێكهاتبوون، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته سنووره‌كه، مۆركێكی مه‌زهه‌بییان پێوه دیاره، وتیشی:"به‌سه‌ر باره‌گا و ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كاندا ئاڵای ره‌ش و ره‌نگه‌كانی دیكه ده‌بینرێت، كه پێشتر ئه‌وه نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ته بۆ ئه‌وه‌ی پێده‌چێت مالیكی متمانه‌ی به سوپاكه‌ی خۆی نه‌بێت له‌و سنووره، بۆیه هێزێكی هێناوه‌ته ناوچه‌كه، كه زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن".