زۆرترین خوێنراو
 
Loading
له‌به‌رخاتری ئۆباما، خۆی رووتكرده‌وه‌
PM:06:48:09/09/2012
خه‌ندان- 
خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی‌، مادۆنا، له‌لای هه‌موومان ئاساییه‌، به‌ڵام خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ جۆرێك له‌ سه‌رسوڕمانی تێدایه‌، به‌وه‌ی‌ سه‌رنجی زۆر كه‌سی به‌لای خۆیدا راكێشا پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر پشتی‌ نووسیبووی (OBAMA) وه‌ك پشتگیریكردنێك بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئێستای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

گۆڤاری كلۆزیر-ی فه‌ره‌نسی وێنه‌یه‌كی‌ ئه‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ كراسه‌كه‌ی‌ لابردووه‌ و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی‌ له‌ ئۆباما نووسیوێتی‌ ئۆباما.

ئه‌م كاره‌ی‌ مادۆنا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ نیویۆرك، مادۆنا سه‌رقاڵی ئاهه‌نگێكی‌ گۆرانی‌ وتن بووه‌.

به‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ مادۆنا، هونه‌رمه‌ندانی‌ هۆڵیود رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندان ئه‌وانه‌ی‌ پشتگیری ئۆباما ده‌كه‌ن، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌، سكارلیت یۆهانسن و ناتالی بۆرتمان و ئیڤا لۆنگۆریا.
 
هه‌ندێك له‌ بینه‌رانیش ئاسایی بوو به‌لایانه‌وه‌، مادۆنا خۆی رووت بكاته‌وه‌ و هیچ گرنگییه‌كیان پێ نه‌دا، ئه‌ویش دوو هۆكار هه‌یه‌، یان پیربوونی‌ مادۆنایه‌، یان به‌رده‌وامیی خۆ ڕووتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 53 ساڵه‌.

ئه‌م بابه‌ته 19333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.