زۆرترین خوێنراو
 
Loading
"چیتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كارناكه‌م"
PM:08:32:04/09/2012
فۆتۆكان: په‌یجی تایبه‌تی‌ كریستاڵ له‌ فه‌یسبوك
خه‌ندان – 
كچه‌ گۆرانیبێژ كریستاڵ‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خۆی‌ بڕیاری‌ داوه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كار نه‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڵكه‌وت زاهیر راگه‌یاندبوو كه‌ كار بۆ كریستاڵ‌ ناكات.

له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ په‌یجی‌ خۆی‌ دایناوه‌، كریستاڵ‌ ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نم من بۆ خۆم بڕیارم داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)ی ئاوازدانه‌ر كار نه‌كه‌م، نه‌ك به‌ڕێزی بڕیاری دابێت كار بۆ من نه‌كات".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ كریستاڵ‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ كورد میلۆدی‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی بۆ "كریستاڵ” وه‌ستاندووه‌ و كاری بۆ ناكات.

پێشتر نامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ باوكی‌ كریستاڵ‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی‌ به‌رامبه‌ر گۆرانیوتنی‌ كچه‌كه‌ی‌ و ناوگۆڕینی‌ له‌ كانیاو بۆ كریستاڵ‌، هاوكات داواشی له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردبوو كه‌ چیتر كار بۆ كچه‌كه‌ی‌ نه‌كات.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخولی كێشه‌ی خێزانی ناكه‌م و نه‌شمزانیوه‌ باوكی كریستاڵ به‌ گۆرانی وتنی كچه‌كه‌ی ناڕازییه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ته‌نیا له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكدا كاری له‌گه‌ڵ "كریستاڵ” كردووه‌ و هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ ئارادا نه‌بووه‌ بۆ ناوبراو.

كریستاڵ‌ روونیشكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "وازهێنان له‌ كار كردن له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ من سه‌ركه‌وتوو نیم له‌ بواری گۆرانی وتندا، به‌ڵكو خه‌ڵكانێك كه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ من گرتووه‌، ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ده‌نگ و توانای من نه‌بووه‌، به‌ڵكوو ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ستایلی گۆرانییه‌كان و هۆنراوه‌كان بووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ سه‌رجه‌میان نه‌ك من، واته‌ ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر كاركردنی من بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاواز دانه‌ر، نه‌ك له‌ تواناو و ده‌نگی من".








ئه‌م بابه‌ته 18060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.