زۆرترین خوێنراو
 
Loading
خۆتان لەخواردنی زەردێنەی هێلکە بپارێزن
PM:01:25:15/08/2012
خەندان –
ئەمڕۆ 15ی ئابی 2012 لە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی (وێست ئۆنتاریۆ)ی ویلایەتێکی ئەمریکادا دەرکەوتووە کە خواردنی زەردێنەی هێلکە زیانێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت، زۆرینەی کاریگەریەکانی هاوتایە لەگەڵ کاریگەریەکانی جگەرەدا.

دکتۆر دەیڤد سپێنس پڕۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی (وێست ئۆنتاریۆ) ی ویلایەتی کەنەدا بە سایتی دەیلی مەیڵی بەریتانی راگەیاند کە، پاش لێکۆڵینەوە و چاودێری کردنی هەزار و 231 خۆبەخشی تەمەن جیاواز لە هەردوو رەگەز بۆیان دەرکەوتووە کە زەردێنەی هێلکە ئەگەری تووش بوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات و ئەگەر بە رێژەیەکی زۆر بخورێت ئەوا کێشەی زیاتر بۆ لەش دروست دەکات کە لە لیستی نەخۆشیەکاندا قەڵەوی، پەستانی خوێن ، شەکرە، کۆلسترۆڵ و چەند نەخۆشیەکی دیکەشیان تێدایە.

لە ئینگلیزیەوە : عەبدوڵا محەمەد
ئه‌م بابه‌ته 7611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.