زۆرترین خوێنراو
 
Loading
هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ به‌ربانگ بۆ شۆفێران ئاماده‌ ده‌كات
PM:11:58:26/07/2012
فۆتۆكان: هۆگر كه‌مال
خه‌ندان- هۆگر كه‌مال

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ (26ی‌ ته‌موز)، ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ند‌و ئه‌فسه‌ری‌ هاتوچۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌چه‌ند شه‌قامێك شیرینی‌‌و شه‌ربه‌تی‌ به‌ربانگی‌ به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌شكرد.

محه‌مه‌د تاهر ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: له‌ده‌ستپێكی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا چه‌ند رێوشوێنێكی‌ نوێمان گرته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ هاوڵاتیان له‌كاتی‌ رۆشتنه‌وه‌یان له‌ ئێواراندا بۆ ماڵه‌وه‌ تووشی‌ گرفت نه‌بن.

وتیشی‌ "به‌پێویستیشمان زانی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ خورما‌و شه‌ربه‌ت پێشكه‌شی‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن، مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆ ته‌نها لێپرسینه‌وه‌ له‌ شۆفێران ناكات، به‌ڵكو ئێمه‌ ‌و ئه‌وانیش ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترین".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ چوارڕییانی‌ سه‌رچنار‌و لای‌ پاركی‌ ئازادی‌ ‌و له‌به‌رده‌م هۆتێل پاڵاسدا، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان كرد كه‌ ئه‌وه‌ش شتێكی‌ كه‌م ‌و ره‌مزی‌ بوو بۆ شاری‌ سلێمانی‌ ‌و شۆفێره‌ به‌ڕێزه‌كان".
























ئه‌م بابه‌ته 4425 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.