زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ده‌رزی درومان له‌ناو له‌فه‌دا
PM:05:38:18/07/2012
فۆتۆ:فۆکس نیوز
خه‌ندان-

سایتی فۆکس نیوزی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه‌ له‌ چوار گه‌شتی ئاسمانی جیاوازدا، که‌ له‌لایه‌ن هێڵی ده‌لتای ئه‌مریکییه‌وه‌ له‌ ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌نداوه‌ بۆ ئه‌مریکا ڕێکخرابوو، له‌ناو له‌فه‌ی سه‌رنشینه‌کاندا ده‌رزی درومانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌کان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستFBI به‌ هاوکاریی پۆلیسی هۆڵه‌ندا له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وه‌دان که‌ چۆن ده‌بێت ده‌رزی بچیته‌ ناو پێنج له‌فه‌ی قه‌له‌وه‌ له‌ چوار گه‌شتی جیاوازدا. له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌فه‌کان دانراون بۆ کلاسی بازرگانه‌کان، که‌ به‌هۆی ده‌رزییه‌که‌وه‌ دوو که‌س برینداربوون.

به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانی ده‌لتاش ده‌ڵێن له‌فه‌کان له هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن کۆمپانیای گه‌یت گۆرمێته‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌و ده‌ستیان کردووه‌ به ‌لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خواردنه‌که‌یان ئاماده‌کردووه‌. به‌رپرسانی کۆمپانیای گه‌یت گۆرمێتیش ده‌ڵێن ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ شتێکی له‌و جۆره‌ ڕووبدات .

کۆمپانیای ده‌لتا دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رزی دروومانه‌کان له‌ناو له‌فه‌کاندا له‌فه‌کانی له‌هاوڵاتییه‌کان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ پیتزای پێشکه‌ش کردوون.

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌:هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه‌:فۆکس نیوز
ئه‌م بابه‌ته 4778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.