نه‌خۆشی‌ ئایدز به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌نێو چه‌كدارانی‌ داعشدا بڵاوده‌بێته‌وه‌

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی‌ تونسییه‌وه‌، ڤایرۆسی‌ ئایدز به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌نێو چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ موسڵ، بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ (المعلومه‌)ی‌ راگه‌یاندووه‌: "یه‌كێك له‌ چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ هه‌ڵگری‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز بووه‌ و هه‌ڵگری‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ تونسی‌ بوو، نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كێك له‌ ژنه‌ سه‌بایاكان گواستووه‌ته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراش بوو كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵگری‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه‌، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ كوژراوه‌".

وتیشی‌: "ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌ تونیسییه‌كه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ گرتووه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ بۆ دوو چه‌كداری‌ تری‌ سعودی‌ گواستووه‌ته‌وه‌، دواتر نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌نێو گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌دا بڵابووه‌ته‌وه‌".

وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراق له‌ (4/1/2014) رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، هه‌ڵگری‌ ڤایرۆسی‌ ئایدزن، بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا بڵاوببێته‌وه‌.


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 11209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM