خه‌ندان - دلێر ئیبراهیم
له‌ڕێگه‌ی وێب سایتێكی نوێوه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
خاتوو هاجه‌ر داوود به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند: له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی "زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، مامانی، نه‌خۆشیاری، خوێندنی ئیسلامی، به‌یتاڵی" راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی: "ئه‌مساڵ له رێگه‌ی وێبسایتی "www.azmwn.com" كه وێب ساێتێكی تازه‌ی وه‌زاره‌ته و تایبه‌ته به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، ئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه قوتابی و خوێندكارانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌توانن راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ئه‌م وێب سایته‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بزانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتیشی: "ئێستا ئه‌م وێبسایته كه‌وتۆته‌كار و چاوه‌ڕێی داخڵكردنی داتا و ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كان ده‌كه‌ین".