خه‌ندان – هۆگر، سۆران كه‌ریم
ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان 17 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێن و له به‌یانیشه‌وه ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وهركگرتنی فۆڕمی دامه‌زراندن.
مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوبه‌ری ئاماری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئامار وتی: "ئه‌مساڵ 47 بنكه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕم له ناوشار و قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌توانن له به‌یانییه‌وه سه‌ردانی ئه‌و بنكانه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی دامه‌زراندن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ماوه‌ی دابه‌شكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان 10 رۆژه، داواشی له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كرد له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمهكاندا په‌له‌نه‌كه‌ن و به‌شێنه‌یی فۆڕمه‌كان پڕبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری ئاماری سلێمانی وتیشی: "22 بنكه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕم له‌ناو شاری سلێمانی و 25 بنكه له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كه 5 بنكه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ئیداره‌ی گه‌رمیان و 2 بنكه له كه‌لار و 2 بنكه له كفری و بنكه‌یه‌كیش له خانه‌قین و بنكه‌یه‌كیش له چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندنی پارێزگاكان وه‌ك خۆیانن، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌تی وه‌زیرانیش لیژنه‌یه‌كی باڵا دروست بووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن.
ئاشكراشیكرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابمه‌زرێن، فۆڕمی دامه‌زراندن وه‌رنه‌گرن تا له 15ی مانگدا فۆڕمی تایبه‌ت به‌خۆیان دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: "به‌پێی ریزبه‌ندی پیته‌كان هه‌ر بنكه‌یه‌ك تایبه‌ته به چه‌ند پیتێك و له‌و 22 بنكه‌یه‌ی ناوشاریش نیوه‌یان تایبه‌ته به ده‌رچووانی زانكۆ و نیوه‌كه‌ی تریان تایبه‌ته به ده‌رچووانی په‌یمانگاكان".
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌یده‌ر شه‌مسوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری گه‌رمیان، بۆ خه‌ندان ژماره‌و شوێنی بنكه‌كانی دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زارندن له سنووری گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات، راشیگه‌یاند:"به دوو قۆناغ فۆڕمه‌كان دابه‌شده‌كه‌ین، له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكاندا فۆڕمی دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كه‌ین‌و له قۆناغی دووه‌میشدا به‌سه‌ر ده‌رچووانی ئامادهییو به‌ره‌وخوار فۆڕم دابه‌ش ده‌كرێت".
به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری گه‌رمیان، له سنووری گه‌رمیاندا پێنج بنكه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمی دامه‌زراندن داده‌نرێت، به شێوه‌یه‌ك كه له شاری كه‌لار دوو بنكه ده‌بێت و له شارۆچكه‌ی كفری دوو بنكه و له ناحیه‌ی مه‌یدانیش یه‌ك بنكه.
یه‌كێك له بنكه‌كانی كه‌لار له باخچه‌ی رازاوه ده‌بێت له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، بنكهكهی دیكه‌ش له بنكه‌ی ساوایانی كه‌لار ده‌بێت نزیك قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم.
بنكه‌كانی شارۆچكه‌ی كفری له هه‌ریه‌ك له باخچه‌ی ساوایانی گوڵ به‌هار و باخچه‌ی ساوایانی كفری، بنكهكهی ناحیه‌ی مه‌یدانیش له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی مه‌یدان ده‌بێت.
حه‌یده‌ر شه‌مسوڵڵا، وتیشی:"پێده‌چێت له قوناغی یه‌كه‌مدا پێنج رۆژ بۆ دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندن دابنرێت و پێنج رۆژیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان، بۆیه پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا فۆرمه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ بنكه‌كان".
ئه‌مه‌ش ناوی بنكه‌كانى ناوشاره: