زۆرترین خوێنراو
 
Loading
لە هەولێر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی (نۆ)ی بنه‌ڕه‌تی راگه‌یاندرا
AM:11:59:07/07/2012
خه‌ندان – رەهێل سه‌مه‌د، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم

ئه‌مڕۆ 7ی ته‌موزی 2012، ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی‌ قۆناغی نۆی‌ بنه‌ره‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر راگه‌یاندرا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت؛ رێژه‌ی‌ ده‌رچوان له‌مساڵدا له‌سه‌دا 30 و پێشبینی ده‌كرێت له‌خولی دووه‌مدا ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رزتر ببێته‌وه‌.

به‌كر كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: 38 هه‌زار و 349 خوێندكار به‌شداریان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی تێدا كردوه‌، تیایدا رێژه‌ی‌ ده‌رچوان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ‌ له‌سه‌دا 23 بووه‌، به‌ڵام دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تێگرای‌ نمره‌كان رێژه‌كه‌ گه‌یشته‌ له‌سه‌دا 30.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: جگه‌ له‌و خوێندكارانه‌ی ده‌رچوون، ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار له‌ چه‌ند وانه‌یه‌كدا كه‌وتوون، هه‌ر بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت پاش ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ دووه‌م، رێژه‌ی‌ ده‌رچووان زیادبكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، جه‌بار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: هێشتا كاره‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری سلێمانی ته‌واو نه‌بووه‌، هه‌ركاتێكیش كاره‌كان ته‌واو بوو ئه‌نجامه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، راشیگه‌یاند: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌سێ شێوه‌ ده‌بێت، یه‌كه‌میان؛ له‌رێگای كورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه‌، دووه‌م؛ له‌رێگای سایتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، سێیه‌میش؛ له‌رێگای قوتابخانه‌كانه‌وه‌. خوێندكارانیش ده‌توانن به‌و رێگایانه‌ نمره‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
ئه‌م بابه‌ته 28012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.