زۆرترین خوێنراو
 
Loading
به‌شار ئه‌سه‌د باس له‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ ده‌كات
PM:02:23:06/07/2012
خه‌ندان-
به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت باوه‌رناكات ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست بێت و ده‌ڵێت له‌ ئه‌گه‌ری‌ روودانیشی‌ ئه‌وا زیاتر له‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ نوێ‌ دروست ده‌بێت.

ئه‌م قسانه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ سوریا له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا هاتوه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ جمهورییه‌تی‌ توركیا و خه‌ندان له‌ داهاتودا چه‌ند به‌شێكی‌ وه‌ك خۆی‌ وه‌رده‌گێرێته‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی‌.

رۆژنامه‌نوسه‌ توركییه‌كه‌ پرسیاری‌ ئه‌گه‌ری‌ دروستبونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ له‌ ئه‌سه‌د ده‌كات و ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا ده‌ڵێت:
باوه‌ر ناكه‌م جیابونه‌وه‌ی‌ له‌م جۆره‌ له‌ولاَتانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ رووبدات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر شتێكی‌ له‌م جۆره‌ له‌یه‌كێك له‌ولاَتانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ رووبدات، ئه‌وا زیاتر له‌ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ نوێ‌ دروستده‌بێت، واته‌ هه‌ر گروپێكی‌ مه‌زهه‌بی‌ و ئیتنیكی‌ ئه‌وكات داوای‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی‌ ده‌كات. 

ئه‌سه‌د ده‌شڵێت:  چونكه‌ هه‌زاره‌ها ساڵه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین و هاولاَتیانیش باوه‌رناكه‌م ئومێدی‌ له‌م جۆره‌یان هه‌بێت كه‌ تا ئه‌م دواییه‌ش پێكه‌وه‌ ژیاون، هه‌موان پێویسته‌ له‌ كه‌شو هه‌وایه‌كدا بژین كه‌ رێزی‌ دولایه‌نه‌ی‌ تێدابێت، گه‌ر ئێمه‌ بتوانین مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ یه‌كسان په‌یره‌و بكه‌ین ئه‌وا گه‌لانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ سنوری ده‌ستكردی‌ ئیمپریالیسته‌كان هه‌ڵده‌گرن و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌رێنن.

ئه‌م بابه‌ته 8932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.