خه‌ندان-
زنجیره درامای ئه‌فسانه‌ی جومۆنگ که ئێستا له‌سه‌ر شاشه‌ی کوردستان TV په‌خش ده‌کرێت؛ بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی هاوڵاتیان و به‌شێکی زۆری هاوڵاتیان به په‌رۆشه‌وه چاودێری ڕووداوه‌کانی ئه‌م زنجیره درامایه ده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌م زنجیره درامایه له نووسینیWan –Kyu Choi )،Hyeong-sujeong ) یه‌و له ده‌رهێنانی (ju huan-lee،
keun-hongkim)ه. که به‌رهه‌مهێنانی نزیکه‌ی 8 مانگی پێچووه وله 6/3/2007 كاره‌كانی ته‌واو بووه و له 81 زنجیره پێکهاتووه‌و له لایه‌ن گروپی کۆمپانیاکانی (MBC)کۆریا به‌رهه‌مهێنراوه.
جومۆنگ که که‌سایه‌تی ناسراوی ناو دراماکه‌یه به پێی چه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌ک له ساڵی 58 پێش زاینی له دایکبووه‌و له ساڵی 19 پێش زاین مردووه، هه‌روه‌ها له ساڵه‌کانی 37ی پێش زاینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست و تا ساڵی 19 پێش زاین به‌رده‌وام بووه،تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه که دایک و باوکی جومۆنگ کێیه، به‌ڵام به پێی یه‌کێک له داستانه‌کان جومۆنگ کوڕی (های ماسو)و(یوهوا)یه.
جومۆنگ به‌وه ناسراوه که شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌بووه له هونه‌ری تیرهاویشتندا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ریه‌ك له (دایسو و یۆنگپۆ)ی زڕبرای ئیره‌یی پێبه‌رن، هه‌ر به پێی داستانه‌که له‌و کاته‌ی به‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌یه‌وه ڕاده‌کات به ئاڕاسته‌ی ڕووبارێک که کیسه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌کانی ناو ڕووباره‌که بۆی ده‌بن به پرد ئیتر له‌و کاته‌وه واته له 37ی پێش زایینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌کانی باشووری ڕووباره‌که ده‌گرێته ده‌ست و ئیمپراتۆریه‌تی ( کۆگوریۆ) دروست ده‌کات و دواتر سنووری ده‌سه‌ڵاتی فراوان ده‌کات که ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته بۆ ماوه‌ی 750 ساڵ له رێگه‌ی 28 ئیمپراتۆری یه‌ک له‌دوای یه‌که‌وه حوکمڕانیان کردووه، له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا واته 19ی پێش زاین ده‌مرێت و کوڕه‌که‌ی به‌ناوی (یوری) له گۆڕێکی شێوه هه‌ڕه‌میدا ده‌ینێژێت.
ئه‌مه‌ش بیۆگرافیای هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کانی ناو دراماکه‌یه:
به جومۆنگ
.jpg)
ناسراوه‌و ناوی ڕاستی (Song Il-Guk) هو له 1/10/1971 له دایکبووه و باڵای 185 (سم)ه.
(So Seo-No
.jpg)
) ناوی ڕاستی (Han Hye-Jin)هو له 27/10/1981 له کۆریای باشور له‌دایکبووه‌و باڵای 163(سم)ه و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سیئۆلی ته‌واو کردووه.
(شا دای سۆ )

ناوی راستی (Kim Seung-Su)یه‌و له 25/7/1973 له‌سیئۆل له‌دایکبووه‌و باڵای 182 (سم)ه.د
(جوم وا)
.jpg)
، ناوی راستی( Jeon Kwang-Leol)هو له 11/2/1959 له دایه‌ک بووه‌و باڵای 173 (سم)ه.
(ی‌و هوا)، ن
.jpg)
اوی ڕاستی (Oh Yeon-Su)یه‌و له 27/10/1971 له سیئۆل له دایکبووه‌و 165(سم)ه.
(یومی ئول)
.jpg)
، ناوی ڕاستی (Jin Hee-Kyung)هوله 7/9/1968 له سیئۆل له دایکبووه‌و باڵای 175 (سم)ه.
(یۆن تا بال)
.jpg)
، ناوی ڕاستی(Kim Byeong-Ki)هو له 2/11/1948 له سیئۆل له دایکبووه.
ئا: هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر